مادۆنا: گێچيڵی سێکسیم پێکراوە

07-06-2019
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن مادۆنا
A+ A-

رووداو - هەولێر

ئەستێرەی پۆپی ئەمریکا، مادۆنا، بێدەنگی خۆی شکاند و چووە ریزی ئەو ئەستێرە ئافرەتانەی هۆڵیوود کە ئاشکرایانکرد لە کاتی کارکردنیان لە هۆلیوود رووبەڕووی گێچەڵی سێکسی بوونەتەوە.

لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ میدیاکانی ئەمریکا بەبۆنەی 60مین ساڵیادی لەدایکبوونییەوە، مادۆنا رایگەیاند، لە رابردوودا یەکێک بووە لە قوربانییەکانی دەستی بەرهەمهێنەری ناوداری هۆڵیوود، هارڤی واینستین، کە چەندین ئەستێرەی هۆڵیوود ئاشکرایانکردووە گێچەڵی سێکسی پێکردوون و دەستدرێژی کردوونەتە سەر.

مادۆنا دەڵێت "هارڤی سنوور و هێڵەکانی تێدەپەڕاند، بە وشەی سێکسی قسەی لەگەڵ دەکردم بەشێوەیەک کە باوەڕناکرێت، لێم نزیک دەبووەوە، ئەوکاتە خێزانداریش بوو. دەمزانی هەمان کار لەگەڵ زۆر ئافرەتی دیکە دەکات".

مادۆنا لەو بڕوایەدایە کە واینستین بۆیە توانیویەتی ئەو کارانە بکات "چونکە هێز و سەرکەوتنی هەبوو لە فیلمەکانیدا، هەمووان دەیانویست کاری لەگەڵدا بکەن، بۆیە دەبوو بەرگەی زۆر بابەت بگریت".

میدیاکان ئاشکرایانکردووە، هارڤی واینستین گێچەڵ و دەستدرێژی سێکسی کردووەتەوە سەر زیاتر لە 70 ئافرەت، لەنێویاندا ئەستێرەکانی هۆڵیوود وەکو گوینیس باڵترۆ، ئەنجلینا جوولی و جودیس گودریش.

ئەم چیرۆکانە لە ساڵی 2017 دەرکەوتن، پاش راپۆرتێکی رۆژنامەڤانی کە ئاشکرایکرد واینستین گێچەڵی بە ژمارەیەک ئافرەت کردووە، پاشان ژمارەیەک ئافرەتی دیکە لای خۆیانەوە ئاشکرایانکرد کە گێچەڵ و دەستدرێژی بەوانیش کردووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە