لە نیویۆرک تابلۆیەکی کلۆد مۆنێ دەخرێتە زیادکردنی ئاشکراوە

07-04-2024
عومەر ئەحمەد
بەڕێوبەری بەشی هونەری ئیمپێرسیۆنسیم خانەی کریستی، لە بەردەم تابلۆی مۆنێ دا. وێنە: AFP
بەڕێوبەری بەشی هونەری ئیمپێرسیۆنسیم خانەی کریستی، لە بەردەم تابلۆی مۆنێ دا. وێنە: AFP
نیشانەکردن کلۆد مۆنێ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

یەکێکە لە تابلۆ بەناوبانگەکانی کلۆد مۆنێ، نیگارکێشی فەرەنسی سەر بە قوتابخانەی دەربڕینخوازی، دەخرێتە زیادکردنی ئاشکراوە.
 
تابلۆکە بەناوی "ئاشی لێمیت"ـە کە مۆنێ لە 1888 کێشاویەتی و لە گەلەری کریستی لە پاریس پێشاندراوە، بڕیارە لە ئایاری داهاتوو لە نیویۆرک بخرێتە زیادکردنی ئاشکراوە.
 
ئەنتۆنی لێبۆتیل، بەڕێوەبەری بەشی هونەری ئیمپێرسیۆنسیم خانەی کریستی رایگەیاند: "زیادکردنی ئاشکرای مانگی ئایاری نیویۆرک، یەکێک لە رووداوە گرنگەکانی هونەری مۆدێرن و رێبازی دەربڕینخوازی دەبێت. فرۆشی ئەم تابلۆیە بەبۆنەی 150یەمین ساڵیادی سەرهەڵدانی رێبازەکەیە. شانازییە بۆ ئێمە مۆزەخانەی خاوەنی بەرهەمەکە متمانەی بە ئێمە کردووە بۆ فرۆشی تابلۆکە".
 
پێشبینی دەکرێت تابلۆی "ئاشی لێمیت" بە 18 ملیۆن تاوەکو 25 ملیۆن دۆلار بفرۆشرێت.
 
لێبۆتیل، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: "مۆنێ پێشتر ناوبانگی بە زنجیرە تابلۆکانی "وێستگەی شەمەندەفەر" دەرکرد کە لە 1877 کێشاویەتی. پاشان لە نێوەڕاستی تەمەنیدا تابلۆی "ئاشی گوندی لێمیتی" کێشاوە و چەند ساڵ دواتر بەرهەمەکانی دیکەی وەک "کەنیسەی روون" کێشاوە".
 
رێبازی هونەری دەربڕینخوازی یاخود "ئیکسپرێشینیزم" بەوە ناسراوە کە هونەرمەند، هەست و سۆزی خۆی بەرامبەر بە سرووشت تێیدا زەقتر دەکاتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە