ئێلیسا گۆرانییەک پێشکێش بە کچی شای ئوردن دەکات

رووداو دیجیتاڵ

لە سەروبەندی ئامادەکارییەکان بۆ ئاهەنگی هاوژینی شازادە ئیمانی کچی شا عەبدوڵڵای دووەم، شای ئوردن، ئێلیسا، هونەرمەندی لوبنانی، بەم بۆنەیەوە گۆرانییەکی پێشکێشکردووە.
 
گۆرانییەکە لەلایەن رانیا عەبدوڵڵا، شاژنی ئوردن و هاوژینی شا عەبدوڵڵا  بڵاوکراوەتەوە و چەند وێنە و ڤیدیۆیەکی تایبەتی کچەکەی لە تەمەنی منداڵییەوە و تاوەکو گەورەبوونی لەخۆدەگرێت و سوپاسی ئێلیسای کردووە.
 
رانیا عەبدوڵڵا، ڤیدیۆکەی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستگرام بڵاوکردووەتەوە، جگە لەوەی سوپاسی ئێلیسا کردووە، سوپاسی خۆی ئاڕاستەی مەڕوان خوری، گۆرانیبێژی لوبنانی کردووە کە تێکست و ئاوازی بۆ گۆرانییەکە داناوە.
 
ئاهەنگی پێکهێنانی ژیانی هاوژینی شازادە ئیمان و عەلی جەمیل ئەلکساندەر ترمیوتس لە 12 ئازاری 2023 بەڕێوەدەچێت.