رووداو دیجیتاڵ
لە سەروبەندی ئامادەکارییەکان بۆ ئاهەنگی هاوژینی شازادە ئیمانی کچی شا عەبدوڵڵای دووەم، شای ئوردن، ئێلیسا، هونەرمەندی لوبنانی، بەم بۆنەیەوە گۆرانییەکی پێشکێشکردووە.
گۆرانییەکە لەلایەن رانیا عەبدوڵڵا، شاژنی ئوردن و هاوژینی شا عەبدوڵڵا بڵاوکراوەتەوە و چەند وێنە و ڤیدیۆیەکی تایبەتی کچەکەی لە تەمەنی منداڵییەوە و تاوەکو گەورەبوونی لەخۆدەگرێت و سوپاسی ئێلیسای کردووە.
رانیا عەبدوڵڵا، ڤیدیۆکەی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستگرام بڵاوکردووەتەوە، جگە لەوەی سوپاسی ئێلیسا کردووە، سوپاسی خۆی ئاڕاستەی مەڕوان خوری، گۆرانیبێژی لوبنانی کردووە کە تێکست و ئاوازی بۆ گۆرانییەکە داناوە.
ئاهەنگی پێکهێنانی ژیانی هاوژینی شازادە ئیمان و عەلی جەمیل ئەلکساندەر ترمیوتس لە 12 ئازاری 2023 بەڕێوەدەچێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ