فلامینگۆ كلیپی ئەكشن بڵاودەكاتەوە

07-01-2015
رێكەوت سەلام
فلامینگۆ
فلامینگۆ
نیشانەکردن فلامینگۆ
A+ A-
رووداو – هەولێر

گۆرانیبێژ فلامینگۆ لە نوێترین كاری هونەریدا كلیپی" ئەكشن" بەرهەمدەهێنێت، وەك خۆی دەڵێت ئەم بەرهەمەی تایبەتە.

لە لێدوانێكیدا بۆ رووداو، لەبارەی كلیپەكەوە فلامینگۆ گوتی:" گۆرانی ئەكشن بەرهەمی نوێی منە و لە ماوەی رابردوودا بە ماندووبوونێكی زۆرەوە لە دەروەی كوردستان بەرهەمم هێناوە". كلیپەكەی فلامینگۆ لەلایەن پێشەوا نەبەرد لە وڵاتی جۆرجیا كلیپی بۆ كراوە.

ناوی ئەم بەرهەمەی فلامینگۆ جیاوازە و لەژێر ناوی ئەكشن بڵاویدەكاتەوە، فلامینگۆ دەڵێت،" چیرۆكی كلیپەكەم لەسەر ئەم ناوە داناوە و ویستوومە كارێكی جیاواز لەگەڵ هەموو كارێكی هونەریدا بكەم، بۆ ئەوەی منیش بتوانم خزمەتێكی بچووك بە هونەری كوردی بكەم".

پێشتر لەسەر بڵاوكردنەوەی كلیپێكی ورووژێنەر فلامینگۆ رووبەڕووی رەخنەیەكی زۆر بووەوە، بەڵام دەڵێت لەكارەكانی رابردووی پەشیمان نییە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە