دایکی کارداشیان لەبەردەم ئەلیسا سەمادەکات

رووداو - ھەولێر 

دایکی کیم کارداشیان کریس جێینەر، ئامادەی ئاھەنگی دیزاینەری بەنێوبانگی لوبنانی ئیلی سەعب بوو لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا. لەو ئاھەنگەدا چەندین ئەستێرە و گۆرانیبێژ ئامادەبوون، یەکێکیش لەوان ئەلیسای گۆرانیبێژی لوبنانی بوو .


ئەلیسا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیسنتاگرام سێ وێنەی خۆی لەكاتی گۆرانیگوتن بڵاوکردوونەتەوە، کریس جێینەر، دایکی كیم کارداشیانیش  لەبەرامبەری وەستاوە، چێژ لە گۆرانییەکەی دەبینێت و بە مۆبایلەکەی خۆی وێنەی ئەلیسا دەگرێت و سەمادەکات.

ئەلیسا لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەکانی نوسیوویەتی" خۆشترین شەو، لەگەڵ ئیلی سەعب و کریس جینەر شەوێکی پڕ لە خۆشی بوو". یەکەمجارە ئەلیسا چاوی بە دایکی کارداشیان دەکەوێت، بە یەكەم دیداریشیان دڵخۆشییەكی بێوێنەی نیشاندا.

ئیلی سەعب، یەکێک لە بەنێوبانگترین دیزاینەرانی جیھانە، كاری دیزاینی جلوبەرگی بۆ چەندین گۆرانیبێژ و نمایشکارانی بەنێوبانگ کردووە.