لەیدی گاگا لە 'Joker 2' رۆڵدەگێڕێت
رووداو دیجیتاڵ
لەیدی گاگا، ئەستێرەی میوزیکی پۆپ و ئەکتەری ئەمریکی، پشتراستیکردەوە کە لە بەشی دووەمی فیلمی 'Joker' رۆڵدەگێڕێت و ئەم بەرهەمە ئێستا لە قۆناخی بەرهەمهێناندایە.
گاگا، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، تیزەری میوزیکی 17 خولەکی لەبارەی بەشداریکردنی لەم بەرهەمە سینەماییەدا بڵاوکردووەتەوە، تێیدا سێبەری دوو سەماکار بەشێوەی گرافیک و وادەی بڵاوکردنەوەی فیلمەکە لەخۆدەگرێت.
لەلایەکی دیکەوە گوتەبێژی کۆمپانیای وۆرنەر برەزەس بەرهەمهێنەری فیلمی سینەمایی 'Joker'، وادەی بڵاوکردنەوەی بەشی دووەمی ئەم بەرهەمە سینەماییە ئاشکرا کرد، بڕیارە بەشی دووەمی 'جۆکەر' لە 4-10-2024 لە سینەماکانی جیهاندا پێشانبدرێت و ئامادەکاری بۆ بەرهەمهێنانی دەستیپێکردووە.
بڕیارە خواکین فۆنیکس لە بەشی دووەمی فیلمەکە، هاوشێوەی بەشی یەکەم، رۆڵی سەرەکی لەم بەرهەمەدا بگێڕێتەوە کە بەهۆیەوە خەڵاتی ئۆسکاری وەک باشترین ئەکتەری سەرەکی بەدەستهێنا.
داهاتی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە سینەماکانی جیهاند زیاترلە یەک ملیار و 74 ملیۆن دۆلار بوو، لە کاتێکدا بودجەی بەرهەمهێنانی 55 ملیۆن دۆلار بوو.
کۆمپانیای بەرهەمهێنەری فیلمەکە، بەم دواییە گڵۆپی سەوزی بۆ تۆد فێلێپس، دەرهێنەری فیلمەکە هەڵکردووە بۆ ئەوەی دەست بە بەرهەمهێنانی ئەم بەرهەمە بکات.
بەرهەمهێنانی بەشی دووەمی 'Joker' لە دوای سەرکەوتنی بەشی یەکەمی دێت کە داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا یەک ملیار و 74 ملیۆن دۆلار بوو، لە کاتێکدا بودجەی بەرهەمهێنانی 55 ملیۆن دۆلار بوو.
بڕیارە لە بەشی دووەمدا، خواکین فینیکس بەهەمان شێوەی بەشی یەکەم، رۆڵی جۆکەر بگێڕێت کە بەهۆی ئەو رۆڵەوە خەڵاتی ئۆسکاری وەک باشترین ئەکتەری سەرەکی بەدەستهێنا.
ئەم بەرهەمە سینەماییە لە جۆری فیلمی دەروونیی ھەستبزوێنە، لە 2019 بڵاوکرایەوە، لە دەرھێنان و بەرھەمھێنانی تۆد فیلیپسە و لەگەڵ سکۆت سیلڤەریشدا سیناریۆکەی نووسیوە.
فیلمەکە لەبارەی جۆکەرە و تیشک دەخاتە سەر چیرۆکی یەکێک لە بەناوبانگترین خراپەکارەکانی جیهانی کۆمیک کە جۆکەر و چیرۆکی بنەچەیی ئەو کارەکتەرەکە دەخرێتەڕوو و رووداوەکانی لە 1981 روودەدەن.
ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 76مین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤێنیز لە 31-8-2019 پێشاندرا و خەڵاتی شێری زێڕینی بەدەستهێنا و لە 4-10-2019 لە سینەماکانی ئەمریکا پێشاندرا.
'Joker' لە 92مین رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار، بۆ 11 خەڵات بەربژێر بوو و توانی خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو و خەڵاتی باشترین میوزیکی وێنەیی بەدەستبێنێت.