سینەمای هیندستان تەحەدای هۆلیوود دەکات

رووداو ـ هەولێر

فیلمی “باهوبالی 2: ئاکام” بە کوالیتەی بەرز و فۆرماتی (IMAX) لە هیندستان، مالیزیا، فەرەنسا، ئیماراتی عەرەبی و ئەمریکا نمایش دەکرێ. ئەوەش وەکو هەوڵێک بۆ دوورکردنەوەی بینەرە هیندییەکان لە فیلمە پڕخەرجەکانی هۆلیوود. 

گەورەترین بازاڕەکانی فیلمی لە جیهان (بەپێی داهاتی بۆکس ئۆفیس لە 2016):

ئەمریکا و کەنەدا: 11.4 ملیار دۆلار

چین: 6.5 ملیار دۆلار (3.7% بەرزبووەتەوە)
ژاپۆن: 2.1  ملیار دۆلار (8٪ بەرزبووەتەوە)
هیندستان: 1.5 ملیار دۆلار (1.9% دابەزیوە)

پیشەسازی فیلمی هیندستان

بۆلیوود: پیشەسازی فیلم بە زمانی هیندی، بنکە سەرەکییەکەی لە مومباییە

تۆلیوود: پیشەسازی فیلم بە زمانی تێلوگو، بنکە سەرەکییەکەی لە حەیدەرئابادە

Skiptrace (دۆزینەوە): فیلمێکە بە هاوکاری هۆنگ کۆنگ، ئەمریکا و چین دروستکراوە. جاکی چان بۆ بەشداری لەم فیلمە 61 ملیۆن دۆلاری وەرگرتووە و بوو خاوەنی دووەم زیاترین مووچەی ئەکتەر.
The Great Wall (دیواری مەزن): پڕخەرجترین بەرهەمی هاوبەشی ئەمریکا و چین. مەت دامۆنس، ئەکتەری ئەمریکی، بۆ بەشداری لەم فیلمە 55 ملیۆن دۆلاری وەرگرت. 

Baahubali 2: The Conclusion (باهوبالی 2: ئاکام): باهوبالی دەیەوێ بینەرە گەنجەکانی بەرهەمە زەبەلاحەکانی هۆلیوود رابکێشێ، کە بەرهەمی وەکوو “Fast & Furious” (واتە خێرا و تووڕە) هەبووە و تێیدا دوین جۆنسن، ئەکتەری ئەمریکی، بەشدار بووە و 64.5 ملیۆن دۆلاری وەرگرتووە. 

پرابهاس، ئەکتەر هیندی، بۆ هەردوو بەشەکەی فیلمی باهوبالی، 4.6 ملیۆن دۆلاری وەرگرتووە. 

ساڵی رابردوو شارۆخ خان، ئەستێرەی بۆلیوود، 33 ملیۆن دۆلاری دەستکەوتووە، بەو پێیەش لە نێوان 10 ئەکتەرە هەرە مووچەبەرزەکانی ساڵی 2016دا بووە.
 
فیلمی باهوبالی 2 ( ئەنجام) سێیەم فیلمی هیندییە کە بە فۆرماتی (IMAX) نمایش دەکرێ. ئەم فیلمە درێژەی بەشی یەکەمی فیلمەکەیە بە ناوی “باهوبالی: دەستپێک”. بەشی یەکەمی فیلمەکە دەنگدانەوەیەکی جیهانی باشی هەبوو و سەلماندی پیشەسازی فیلمی هیندستان تەنیا لە بۆلیوود و بە زمانی هیندی کورت نابێتەوە. دەرهێنەری فیلمی باهوبالی “ئێس ئێس راجامولی”یە و کۆمپانیا ئارکا میدیاوێرک فیلمەکەی بەرهەمهێناوە.