بەوێنە.. باشترین ئەکتەری بۆلیوود دیاریكرا


رووداو – ئاژانسەکان

کانجانا رانوت، ئەکتەری بەناوبانگی بۆلیوود، خەڵاتی باشترین ئەکتەری لە رێورەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی 62-ەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نیشتمانی وەرگرت.

رێورەسمەکە بەئامادەبوونی سەرۆکی هیندستان براناب مۆخرجی، لە شاری نیودلهی بەڕێوەچوو، کە تێیدا کانجانا رانوت ئەکتەری گەنجی بۆلیوود، خەڵاتی باشترین ئەکتەری بۆ ساڵی 2015 بەدەستهێنا، ئەمەش بەبێ ئەوەی خۆی لە فێستیڤاڵەکە ئامادەببێت.

خەڵاتی فیلمی نیشتمانی بۆ باشترین ئەکتەر کە بەخشرایە ئەم ئەکتەرە گەنجە، بەهۆی فیلمی سینەمایی هیندی شاژن بوو، کە لە ساڵی 2014 لە سینەماکانی بۆلیوود و جیهان نمایشکرا.

رانوت جارێکی دیکەش خەڵاتی باشترین ئەکتەری بۆلیوود-ی لە فێستیڤاڵی فیلمفیردا بردووەتەوە، ئەوەی جێگەی سەرنجیشە لە رابردووشدا ناوبراو لە فێستیڤاڵەکە ئامادەنەبووە.