لە لۆس ئەنجلس خەڵاتەکانی ساتۆرن دابەشکران

06-02-2024
پەسار فایەق
نیشانەکردن خەڵاتەکانی ساتۆرن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە لۆس ئەنجلسی ئەمریکا، خەڵاتەکانی ساتۆرن دابەشکران کە ساڵانە دەبەخشرێتە هونەرمەندان لە بواری سینەما و تەلەڤزیۆندا، بەتایبەتیش بۆ ئەوانەی توانیویانە باشترین جۆرەکانی بەرهەمی کات بەسەربردن لە ساڵێکدا پێشکێش بکەن.
 
کیانۆ ریڤز، ئەکتەری زنجیرە فیلمی سینەمایی 'John Wick'، خەڵاتی لانس رێدێکی لە رێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتەکان پێبەخشرا کە لە لۆس ئەنجلسی ئەمریکا بەڕێوەچوو.
 
جۆدی فۆستەر، ئەکتەر و فیلمسازی ئەمریکی، خەڵاتی ژیانی پیشەیی و کریستۆڤەر نۆلان، دەرهێنەری بەریتانی – ئەمریکی خەڵاتی روانگەی پێبەخشرا.
 
هەروەها جێمس کامیرۆن، دەرهێنەری ئەمریکی، خەڵاتی باشترین دەرهێنەر و باشترین فیلمی خەیاڵی زانستی لە رێگەی فیلمی 'Avatar: The Way of Water' بەدەستهێنا.
 
ئێمێلی بلانت، ئەکتەری بەریتانی، خەڵاتی باشترین ئەکتەری لە رۆڵی لاوەکیدا لە رێگەی فیلمی سینەمایی 'Oppenheimer' و نیکۆڵاس کەیج، ئەکتەری ئەمریکی، خەڵاتی باشترین ئەکتەری لاوەکی لە رێگەی فیلمی 'Renfield' بەدەستهێنا.
 
پاتریک ستیوەرت، ئەکتەری بەریتانی خەڵاتی باشترین ئەکتەری لە زنجیرەی تەلەڤزیۆنی پێبەخشرا، بۆ رۆڵگێڕانی لە زنجیرەی 'Star Trek: Picard'ـە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە