کچە کوردێکی خاوەن پێداویستی تایبەت نمایشکارێکی بەنێوبانگە

06-02-2017
دەرباز یونس
نیشانەکردن هونەری نمایشکار
A+ A-
رووداو – هەولێر

گوێژە، خانمە نمایشکارێکی کوردی دانیشتووی سوێدە، بۆ یەکەمجار بۆ تۆڕی میدیایی رووداو قسە دەکات، گوێژە دەڵێت، تەواوی پزیشکەکانی سوێد نازانن بۆچی توانای رۆیشتنی لەدەستداوە، "شەوێک خەوتم، بەیانیی هەڵسام نەمتوانی بڕۆم".


گوێژە لە ستۆکهۆڵمی سوێدەوە بە تۆڕی میدیایی رووداو-ی راگەیاند، "هیوام لە دەست نەداوە، وەک نمایشکارێک لە کارەکەم بەردەوامم و خەونی گەورەم هەیە، دانیشتن لەسەر کورسی خەونەکانی نەکوشتووم".



گوێژە دەشڵێت، "لە سوێد بەشێوەیەکی خێرخوازی یارمەتی ئەو کەسانە دەدەم کە تازە دەکەونە سەر کورسی و قبوڵی ناکەن، یارمەتیان دەدەم کە ژیان بە جوانی ببینن و لە خەون و کارەکانیان بەردەوام بن، جگە لەوەش کاری نمایشکاری ئەنجامدەدەم"، گوێژە کاری رێکلامی بۆ چەندین کۆمپانیای بەناوبانگی سوێدی و جیهان کردووە، وێنەکانی لە میدیا جیهانییەکانیش بەبەردەوامی بڵاودەکرێتەوە.


گوێژە لە ساڵی ١٩٨٩ لە شاری کۆیە لە دایکبووە، ماوەی چەندین ساڵە لەگەڵ ماڵباتەکەی لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوێد ژیان بەسەر دەبات، لە ساڵی 2005 دەستی بە کاری نمایشکاری جلوبەرگ کردووە، لە ساڵی  2007 و 2008 دەستی بە وەرزشکردووەو خەڵاتی خێراترین راکردنی سەر کورسی بردووەتەوە، جگە لەوەش یاریزانی باسکەیە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە