رووداو دیجیتاڵ
82ـەمین رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی گۆڵدن گڵۆب بۆ بەرهەمە سینەمایی و تەلەڤزیۆنییەکانی 2024 بەڕێوەچوو و خەڵات بەسەر باشترین بەرهەم و هونەرمەندەکان دابەشکران.
خەڵاتەکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 6ـی کانوونی یەکەمی 2025 لە هوتێل بێڤرلی هیڵتن لۆس ئەنجلس دابەشکران.
خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژن لە رۆڵی پاڵپشت لە فیلمدا، بەخشرایە زۆی ساڵدانا بۆ رۆڵگێڕانی لە فیلمی "Emilia Pérez".
خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژن لە زنجیرەی تەلەڤزیۆنی - میوزیکی یاخود کۆمێدی، بەخشرایە جین سمارت لە زنجیرەی "Hacks".
خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو لە رۆڵی پاڵپشت لە فیلمدا، بەخشرایە کێرن کۆڵکن بۆ رۆڵگێڕانی لە فیلمی "A Real Pain".
خەڵاتی باشترین ئەکتەری سەرەکیی پیاو لە زنجیرەی تەلەڤزیۆنی، بەخشرایە هیۆرۆکی سانادا بۆ رۆڵگیڕانی لە زنجیرەی "Shōgun".
جێسیکا گەنینگ بۆ رۆڵگێڕانی لە زنجیرەی "Baby Reindeer"، خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژنی لە رۆڵی پاڵپشت بەدەستهێنا.
خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو لە زنجیرەی تەلەڤزیۆنی - میوزیکی یاخود کۆمێدی، بەخشرایە جێرمی ئالن وایت بۆ رۆڵگێڕانی لە زنجیرەی "The Bear".
خەڵاتی باشترین سیناریۆی فیلم، بەخشرایە "Conclave". لەم بەشەدا فیلمی "Emilia Pérez"،"Anora"،"The Brutalist"،"A Real Pain" و "The Substance" لەگەڵ فیلمی براوە لە پێشبڕکێدا بوون.
خەڵاتی باشترین فیلمی سینەمایی کە بە زمانی ئینگلیزی نەبێت، بەخشرایە فیلمی "Emilia Pérez".
خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو لە زنجیرەیەکی کورت یاخود فیلمێکی تەلەڤزیۆنی کە بۆ تەلەڤزیۆن بەرهەمهاتبێت، بەخشرایە کۆڵن فێرڵ بۆ رۆڵگێڕانی لە زنجیرەی "The Penguin".
خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژن لە زنجیرەیەکی کورت یاخود فیلمێکی تەلەڤزیۆنی کە بۆ تەلەڤزیۆن بەرهەمهاتبێت، بەخشرایە جۆدی فۆستەر بۆ رۆڵگێڕانی لە زنجیرەی "True Detective: Night Country".
خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژن لە فیلمی سینەمایی یاخود کۆمیدی، بەخشرایە دمی مۆڕ بۆ رۆڵگێڕانی لە فیلمی "The Substance".
خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو لە فیلمی سینەمایی یاخود کۆمیدی، بەخشرایە سێباستیان ستان بۆ رۆڵگێڕانی لە فیلمی "A Different Man".
"Flow" خەڵاتی باشترین فیلمی ئەنیمەیشنی بەدەستهێنا و خەڵاتی باشترین دەرهێنەری فیلم بەخشرایە برەیدی کۆربات بۆ فیلمی "The Brutalist".
خەڵاتی باشترین میوزیکی وێنەیی رەسەن، بەخشرایە فیلمی "Challengers" و باشترین گۆرانی رەسەن بۆ فیلمی سینەمایی بەخشرایە فیلمی "Emilia Pérez".
باشترین زنجیرەی تەلەڤزیۆنیی کۆمێدی یاخود میوزیکی بەخشرایە زنجیرەی "Hacks". باشترین زنجیرەی تەلەڤزیۆنیی یاخود فیلمێک کە بۆ تەلەڤزیۆن بەرهەمهاتبێت، بەخشرایە زنجیرەی "Baby Reindeer".
خەڵاتی باشترین دەستکەوتی سینەمایی و بۆکس ئۆفیس، بەخشرایە فیلمی "Wicked".
خەڵاتی باشترین ئەکتەری سەرەکی ژن لە زنجیرەی تەلەڤزیۆنی، بەخشرایە ئەنا ساوای، بۆ رۆڵگێڕانی لە زنجیرەی "Shōgun".
خەڵاتی باشترین ئەکتەری سەرەکی پیاو لە فیلمی درامایی، بەخشرایە ئێدریان برۆدی بۆ رۆڵگێڕانی لە فیلمی "The Brutalist".
خەڵاتی باشترین ئەکتەری سەرەکی ژن لە فیلمی درامایی، بەخشرایە فەرەندا تۆریس بۆ رۆڵگێڕانی لە فیلمی "I'm Still Here".
خەڵاتی باشترین فیلمی درامایی بەخشرایە فیلمی "The Brutalist". خەڵاتی باشترین زنجیرەی تەلەڤزیۆنیی، بەخشرایە زنجیرەی "Shōgun".
خەڵاتی باشترین فیلمی میوزیکی یاخود کۆمیدی، بەخشرایە فیلمی "Emilia Pérez".
لە لیستی بەرهەمە بەربژێرکراوەکان، فیلمی "Emilia Pérez" پشکی شێری بەرکەوتبوو و بەربژیری 10 خەڵات بوو. لە دوای ئەویش فیلمی "The Brutalist" دەهات بە بەربژێرکردنی بۆ حەوت خەڵات.
لە ئەستێرە دیارەکانی سەر فەرشی سووری رێوڕەسمەکە، ئەنجلینا جۆلی، ئیما ستۆن، دوێن جۆنسن، کەیت بڵانچێت، نیکۆڵ کیدمەن، ئاریانا گراندی، ئاندرۆ گارفێڵد و چەندین ئەستێرەی دیکەی سینەمایی و تەلەڤزیۆنی.
گۆڵدن گڵۆب، بە دووەم گرنگترین خەڵات بۆ بەرهەمە سینەمایی و تەلەڤزیۆنییەکان لە ئەمریکا لە دوای ئۆسکار هەژمار دەکرێت، براوەکانی ئەو خەڵاتە چانسی زۆریان دەبێت بۆ بردنەوەی خەڵاتی ئۆسکار.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ