مینهو ئەستێرەی کەی پۆپ ئەلبوومێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
پەسار فایەق
نیشانەکردن مینهو
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

مینهو، ئەستێرەی کەی پۆپ و ئەندامی پێشووی گرووپی "Shinee"، ئەلبوومێکی نوێی گۆرانی بەناوی "Call Back" بڵاودەکاتەوە.
 
ئەو گۆرانیبێژە کۆرییە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لە سیئۆلی کۆریای باشوور، وردەکاریی لەبارەی ئەلبوومەکەی و نوێترین ڤیدیۆکلیپی خستەڕوو.  
 
ئەلبوومەکە لە 10 تراکی گۆرانی پێکهاتووە، یەکێک لە گۆرانییەکانی بەناوی "Call Back"یە کە هەڵگری ناوی ئەلبوومەکەیە، ناوەڕۆکێکی رۆمانسیی هەیە و دەربڕینی هەستی راستەوخۆیە بۆ کەسی بەرامبەر.
 
مینهو رایگەیاند، هەست دەکات هێشتا ئەو سەرکەوتنە گەورەییەی تۆمار نەکردووە کە کاری بۆ دەکات، هەرچەند پێیدەڵێن ئەمە لە سادەیی خۆیەتی کە ئەو قسەیە دەکات، ئەمەش هۆکارێکی هانی دەدات بە هێزێکی زیاتر کار بکات و بە ئامانجەکانی بگات.
 
بڕیارە ئەلبوومەکە لە 30ـی تشرینی دووەمی 2024 لە جیهاندا بڵاوبکرێتەوە و لە 1ـی کانوونی دووەم لە کۆریای باشوور بڵاوبکرێتەوە.
 
مینهو یەکێک لە ئەندامانی گرووپی "Shinee" بووە و یەکەم ئەلبوومی تاکە کەسیی بەناوی "Chase" لە 2022 بڵاوکردەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بڵند ئیبراهیم لە ڤیدیۆکلیپی "بێوەفایی"

بڵند ئیبراهیم بە بەرهەمێک رێز لە خەباتی هونەریی عەزیز شارۆخی دەگرێت

هونەرمەند بڵند تاهیر، یەکێک لە گۆرانییە بەناوبانگەکانی هونەرمەند عەزیز شارۆخی دەڵێتەوە، لە رێگەی ئەم بەرهەمەوە دەیەوێت رێز لە خەباتی هونەریی عەزیز شارۆخی بگرێت.