رووداو دیجیتاڵ
جەیمس ڤێن دێر بیک، ئەستێرەی زنجیرەی "Dawson's Creek" تووشی شێرپەنجەی کۆڵۆن و ریخۆڵە بووە.
ئەو هونەرمەندە تووشبوونی بەو نەخۆشییە بە میدیاکان راگەیاندووە و گوتیشی، هەنگاوەکانی چارەسەریی بە پاڵپشتیی خێزانەکەی دەستپێکردووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، هۆکارێک هەیە بۆ گەشبینی و هەست دەکات لە دۆخێکی باشدایە.
لەلایەکی دیکەوە ئەو ئەکتەرە ئەمریکییە، لە ئەڵقەیەکی نوێی زنجیرەی "Walker" بەشداربووە، هەروەها لە فیلمێکی نوێدا بەناوی "Sidelined The QB and Me" رۆڵی گێڕاوە و بڕیارە لەم مانگەدا بڵاوبکرێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ