چیا مەدەنی میوزیکی بەرهەمێکی قادر کابان نوێ دەکاتەوە

05-09-2022
پەسار فایەق
هونەرمەند چیا مەدەنی
هونەرمەند چیا مەدەنی
نیشانەکردن چیا مەدەنی قادر کابان جادە چۆڵ و سێبەر بوو
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

'جادە چۆڵ و سێبەر بوو' یەکێک لە بەرهەمە ناسراوەکانی قادر کابان، هونەرمەندی کۆچکردووە و ژمارەیەک لە هونەرمەندان بە دەنگی خۆیان گووتوویانەتەوە و بەشێک لە هونەرمەندانیش میوزیکەکەیان کەڤەرکردووەتەوە.
 
چیا مەدەنی، هونەرمەندی رۆژهەڵاتی کوردستان میوزیکی ئەم بەرهەمەی بە میوزیکێکی نوێ و بە ریتمێکی خێرا کەڤەرکردووەتەوە و بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بەرهەمی هێناوە.
 
چیا مەدەنی، بە رووداوی راگەیاند، ئەم بەرهەمە میوزیکییە یادێکە لە هونەرمەند قادر کابان و خۆی کاری دابەشکردنی میوزیکی بۆ کردووە، بەهەمان شێوە کاری مۆنتاژ و دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆکلیپەکەی کردووە.
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کاری میکس و ماسترینگی میوزیکەکە لەلایەن ئومید راهرۆ کراوە و کوردی عومەر کاری وێنەگرتنی بۆ ڤیدیۆکلیپەکە کردووە و لە ستۆکهۆڵمی سوێد وێنەگیراوە.
 
قادر کابان، ناوی تەواوی عەبدولقادر جەلال مەحموودە، لە 1937 لە سلێمانی لە دایکبووە، لە سەرەتای شەستەکانەوە دەستی بەکاری هونەری کردووە، لە 1972 یەکەم بەرهەمی تەلەفیزیۆنی تۆمارکردووە.
 
کابان، لە 1976 لەگەڵ نەسرین کەریم حەمەسوور ژیانی هاوژینی پێکهێناوە، لە 28-2-1981 لەلایەن رژێمی بەعس دەستگیر و بێسەروشوێن کراوە، باس لەوە دەکرێت کە لە 1-7-1981 بەهۆی چالاکی سیاسی لەسێدار درابێت.
 
قادر کابان خاوەن چەند بەرهەمێکی هونەرییە، بەناوبانگترینیان 'جادە چۆڵ و سێبەر بوو'ـە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە