جوان حاجۆ تێکست و شیعری خوشکەکەی کردووەتە گۆرانی

رووداو - ئیستەنبوڵ

دلبەر حاجۆ خوشکی هونەرمەندی ناوداری کورد جوان حاجۆیە. دلبەر حاجۆ شاعیرە و کەم کەس دەزانێ ئەو لە پشت سەرکەوتنەکانی جوان حاجۆیە. تێکستی بەشێک لە گۆرانییە ناودارەکانی جوان حاجۆ لە لایەن دلبەرەوە نوسراون.

دلبەر حاجۆ ماوەی 50 ساڵە بۆ هونەری براکەی کار دەکات. تێکستی گورانییەکانی "ئەمینە"، "دیاربەکر ماڵی منە" و ژمارەیەکی دیکە لە گۆرانییەکانی جوان حاجۆ  هی دلبەرن.