نانسی عەجرەم وێنەیەكی بێ مكیاژ بڵاو دەكاتەوە

05-09-2013
هیوا سەڵاح
نیشانەکردن نانسی عەجرەم
A+ A-
رووداو-هەولێر

گۆرانیبێژی لوبنانی نانسی عەجرەم  لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وێنەیەكی خۆی و كچەكەی ئەیلا بەبێ مكیاژ بڵاو كردەوەو لە ماوەیەكی كەمدا زیاتر 35 هەزار لایكی بۆ هاتووە.

بەهۆی ئەم وێنەیەوە هەزاران هەواداری جگە لەوەی لایكی وێنەكەیان كردووە، چەندین كۆمێنتی سەرەنجراكێش و جوانیشیان بۆ نووسیوە.

نانسی عەجرەم ئێستا خۆی ئامادە دەكات بۆ ئەوەی مانگی داهاتوو لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا  چەندین ئاهەنگ سازبكات.

وەك پێشریش لە راگەیەندنەكان بڵاوكرایەوە  رۆژی 16-10-2013 لە ویلایەتی  لاس فێگاس، رۆژی 18-10 لە ویلایەتی كلیفلاند و 19-10 لە ئەتلەنتیك ستی ئاهەنگ سازدەكات.

هاوكات جگەلە هونەرمەند وائیل جەسار ئەستێرەكانی عەرەب ئایدڵ محەمەد عەساف و فەرەح یوسفیش بەشداری لە كۆنسێرتەكاندا دەكەن.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە