15 Photos
رووداو - هەولێر
مێژووری بنیاتنانی ئەم خانووە كە ئێستا كراوەتە مۆزەخانەی ماڵی كورد یان ماڵی ئاسف لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان، بۆ سەردەمی سەفەوییەكان دەگەڕێتەوە و یەكێكە لە خانووە مێژووییەكانی سنە.
مۆزەخانەكە لە چەند ژوورێك پێكهاتووە و كاتێك پێ دەنێیتە نێوی، تەنیا كولتووری رەسەنی كوردی دەبینیت و، بە پەیكەر ئاماژە بە كار و پیشە و ژیانی كۆنی كوردەواری كراوە.