دووبارە ژەنینەوەی 'ره‌شماڵی خێڵان' و رێزێک بۆ مەزهەر خالقی
رووداو دیجیتاڵ
سێ میوزسیان، ئاوازی یەکێک لە بەرهەمە بەناوبانگەکانی هونەرمەند مەزهەر خالقی، بەناوی "رەشماڵی خیڵان" دووبارە دەژەننەوە و کار بۆ ئەوە دەکەن، بەشێک لە گۆرانییە بەناوبانگە کوردییەکان، وەک بەرهەمی میوزیکی پێشکێش بکەنەوە.
رزگار حەمەڕەئووف، هونەرمەند و یەکێک لە ژەنیارە بەشداربووەکان بەرهەمەکە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "پێمان خۆش بوو وه‌ك رێزێك بۆ مامۆستا مەزهەر خالقی، ئه‌و گۆرانییه هه‌ڵبژێرین و به‌رجه‌سته‌ی ده‌نگی كه‌مانچه، عوود و شمشاڵی بكه‌ین، خۆم بە ئامێری شمشاڵ، کاروان محەممەد تەیفوور بە ئامێری ڤایۆلین و شیشیار ئەسوەد بە ئامێری عود بەشدارن".
گوتیشی: "بەرهەمەکە بۆ ئه‌رشیفی خۆمانە، هاوكات ئامانجمانە خزمه‌تی هونه‌ری نوێی كوردی پێ بكه‌ین".
روونیشیکردەوە، به گرنگیان زانی گۆرانییه كوردییه‌كان به‌شێوه‌ی موزیكیش هه‌بن، بۆ ئەوەی ئەو میلۆدییه كوردییانه بەردەوام بكه‌ونە بەر گوێی بیسەران. هیوای ئه‌وه‌ش دەخوازێت، له داهاتوودا هه‌مان كار، بۆ بەشێک له گۆرانییه بەناوبانگ و رەسەنە کوردییەکان بکەن.
رزگار حەمەڕەئووف، سوپاسی ئه‌و کەسانە دەکات كه له به‌رهه‌مهێنانی كاره هونه‌رییه‌كه‌دا ماندوو بوون، ئه‌وانیش ده‌رهێنه‌ر هونه‌ر دیلۆن كه كلیپی بۆ به‌رهه‌مه‌كه كردووه، هاوكارانی به‌رهه‌مه‌كه‌ش دلێر سه‌لیم، نه‌جات به‌گزاده و هه‌ستی رزگارن.
ڤیدیۆکلیپی میوزیکی گۆرانیی 'ره‌شماڵی خێڵان' لە کەناڵی تایبەتی هونەرمەند رزگار حەمەڕەئووف لە یوتیوب بڵاوکراوەتەوە.