رووداو دیجیتاڵ
"Breaking Bad" یەکێک لە زنجیرە تەلەڤزیۆنییە بەناوبانگەکانی ئەمریکایە و ماددەی هۆشبەر و خێزان مژاری سەرەکین تێیدا، ماڵی کارەکتەری سەرەکیی نێو زنجیرەکە، بۆ فرۆشتن خراوەتەڕوو.
خاوەن ماڵەکە بەنیازی فرۆشتنی خانووەکەیە، بە ئومێدی ئەوەی ناوبانگی زنجیرەکە بووبێتە هۆکاری ئەوەی بە نرخێکی زۆر بفرۆشرێت.
خانووەکە لە گەڕەکی ئالبۆکێرکە لە نیو مەکسیکۆی ئەمریکا و لە زنجیرەکەدا ماڵی واڵتەر وایت، کارەکتەری سەرەکی نێو چیرۆکی زنجیرەکە بووە.
هەرچەند 10 ساڵ بەسەر بڵاوکردنەوەی تێدەپەرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا بینەری لەسەرتاسەری جیهاندا هەیە و لە یەکێک لە پلاتفۆڕمەکانی بڵاوکردنەوەی فیلم و زنجیرە بەردەستە.
خانووەکە لە چوار ژوور پێکهاتووە و پێشبینی نرخی 340 هەزار دۆلاری بۆ دەکرێت، بەڵام بە خستنەسەری ناوبانگیی زنجیرەکە، پێشبینی دەکرێت بە نزیکەی چوار ملیۆن دۆلار بفرۆشرێت.
زنجیرەی "Breaking Bad" لە 2008 تاوەکو 2013 لە پێنج وەرزدا بڵاوکرایەوە. چیرۆکەکەی باس لە مامۆستایەکی کیما دەکات کە شێرپەنجەی سییەکانی هەیە و چارەسەری نییە، بۆ دابینکردنی ژیانی خێزانەکەی، لەگەڵ یەکێک لە خوێندکارەکانی؛ ماددەی هۆشبەر دروست دەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ