نیکۆڵ کیدمەن لە دوای وەرگرتنی خەڵاتی پاڵم سپرینگس: دایکە ئەمە لەپێناو تۆیە

دوێنێ کاژێر 07:48
پەسار فایەق
نیشانەکردن پاڵم سپرینگس
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ   

نیکۆڵ کیدمەن، ئەکتەری ئوسترالی، لە کاتی خەڵاتکردنی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی پاڵم سپرینگس لە کالیفۆرنیای ئەمریکا، لەبارەی دایکییەوە بە گریانەوە گوتی: "ئێستا هەست بە دایکم دەکەم. دایکە ئەمە لەپێناو تۆیە".
 
دایکی ئەو ئەستێرە سینەماییە لە 2024 کۆچی دواییکرد، کاتێک کیدمەن لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤێنس بوو و بە فیلمی "Babygirl" بەشداربوو.
 
کیدمەن راشیگەیاند: "نەمتوانی ئەمە لە فێستیڤاڵی فیلمی ڤێنس بکەم. سوپاس بۆ ئەو دەرفەتە کە بڵێم ئەمە لە پێناو دایکمە. ژیانی پیشەییم بە تەواوی لەپێناو دایک و باوکم بوو".
 
رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی 36ـین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی پاڵم سپرینگس لە شاری پاڵم سپرینگسی کالیفۆرنیا بەڕێوەچوو و خەڵاتی ئەستێرەی نێودەوڵەتی بە کیدمەن بەخشرا.
 
بەخشینی خەڵاتەکانی فێستیڤاڵ، بە سەرەتای وەرزی خەڵاتەکانی ئەمریکا دەناسرێت و ژمارەیەک فیلم و ئەستێری سینەما خەڵاتکران.
 
لە فێستیڤاڵەکەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەستێرەکانی سینەما ئامادەبوون، لەوانەش ئەدریان برۆدی، زۆی ساڵدانا و ئەنجلینا جۆلی کە خەڵاتی دیسێرت پاڵمی وەک باشترین ئەکتەری ژن پێبەخشرا.
 
جولی بۆ رۆڵگێڕانی لە فیلمی "Maria" بەربژێری خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبە وەک باشترین ئەکتەری سەرەکی و بڕیارە ئەمشەو خەڵاتەکانی لە لۆس ئەنجلس دابەشبکرێن.
 
جۆلی لە دوای وەرگرتنی خەڵاتەکە، پەیامێکی پێشکێشکرد و ئاڕاستەی کچەکەی زەهرا کرد کە لە رێوڕەسمەکەدا ئامادەبوو و گوتی: "من ئەمڕۆ باشم، چونکە کاتێک لەو هۆڵە دەچمە دەرەوە، بەهۆی تۆ و خوشک و براکانتەوە، زیاتر شانازی بەخۆمەوە دەکەم".
 
قسەکانی جۆلی کە ناوەڕۆکێکی خێزانی هەبوو هەشت خولەکی بوو، ئەمەش لە دوای چەند رۆژێک لە واژۆکردنی بەڵگەنامەی جیابوونەوەی لەگەڵ براد پیتی هاوژینی پێشووی دێت.
 

تیمۆسێ شەلامێ، ئەکتەری ئەمریکی – فەرەنسی بەهۆی رۆڵگێڕانی لە فیلمی "A Complete Unknown" خەڵاتکرا.
 
خەڵاتی ئەستێرەی پێگەیشتوو بە ئاریانا گراندی، ئەکتەر و گۆرانیبێژ بەخشرا و خەریکبوو خەڵاتەکە لەسەر شانۆ لەدەستی بکەوێت.
 

تیمی فیلمی "Conclave" خەڵاتی کاری هاوبەشیان پێبەخشرا و خەڵاتی "Vanguard" بەخشرایە فیلمی "Emilia Pérez"، جگە لە بەخشینی چەند خەلاتێکی دیکە.
 
(PSIFF) کورتکراوەی ناوی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی پاڵم سپرینگسە، یەکەم خولی لە 1989 دەستیپێکرد، ساڵانە لەلایەن کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی فیلمی پاڵم سپرینگس لە مانگی کانوونی دووەم سازدەکرێت، جگە لەم فێستیڤاڵە، فێستیڤاڵێکی دیکەی کورتە فیلم بە هەمان ناو سازدەکات.
 
فێستیڤاڵەکە جگە لە گرنگیدانی بە فیلمە سەربەخۆیە ئەمریکییەکان، گرنگی بە فیلمە جیهانییەکانی دەدات.
 
فێستیڤاڵەکە لە 2021 و 2022 بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەڕێوە نەچوو، دوای دوو ساڵ دابڕان، چالاکییەکانی لە 6-16ـی کانوونی دووەمی 2023 بەڕێوەچوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژنێکی ئێزدی دەستبەندەکە بۆ کچێک دەبەستێت.

کوردانی ئێزدی جەژنی باتزمێ پیرۆز دەکەن

دەزیی باتزمێ یاخود دەستبەندی باتزمی لە دەستی کوردانی ئێزدی دەبەسترێت کە بە بیروباوەڕی ئەوان دەزییەکی پیرۆزە و یارمەتییان دەدات لە بەدیهێنانی ئاواتەکانیان و دەیانپارێزێت. ئەم جەژنە لە یەکشەممەی کۆتایی ساڵ تاوەکو یەکشەممەی سەرەتای ساڵ بەردەوام دەبێت.