هاریسن فۆرد پاڵپشتی لە کامالا هاریس دەکات

16 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەسار فایەق
نیشانەکردن هاریسن فۆرد کامالا هاریس
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

هاریسن فۆرد، ئەکتەری ناسراوی ئەمریکی کە زیاتر لە رێگەی زنجیرە فیلمی "Indiana Jones" ناوبانگی پەیداکردووە، پاڵپشتی خۆی بۆ کامالا هاریس، بەربژێری دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا راگەیاند.
 
ئەو ئەکتەرە پێشتر رایگەیاندبوو، دەنگ بە بەربژێرێک دەدات کە پێشتر رووبەڕوو یەکدیان نەبینیبێت. بەڵام لەبەر ئەوەی ئەو بەربژێرە بڕوای بە سەروەریی یاسا هەیە، بڕیاری داوە دەنگی پێدەدات.
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، کامالا هاریس بڕوای بە دەسەڵات هەیە، ئەم کارەش بۆ ئەمریکییەکان دەکات و لەوە دڵنیاییە کە هەموویان لە نێو یەک جانتادان، ئەمەویش بڕوای بەو بیرۆکەیە هەیە. گوتیشی، هاریس لەو کەسانەیە کە ئەو دەتوانێت پاڵپشتیی بکات.
 
هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا رۆژی 5ـی تشرینی دووەمی 2024 بەڕێوەدەچێت، کامالا هاریس، بەربژێری دیموکراتەکان و دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان رکابەرایەتیی یەکدی دەکەن.
 
"Indiana Jones and the Dial of Destiny" دوایین بەشی زنجیرە فیلمی "Indiana Jones" بوو کە هاریسن فۆرد بۆ دوایین جار رۆڵی سەرەکیی تێدا گێڕا.
 
یەکەم پێشاندانی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە ئایاری 2023 بوو؛ لە چوارچێوەی چالاکییەکانی 76مین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کان و فۆرد لە پێشاندانی فیلمەکە ئامادەبوو.
 
ئەو زنجیرە فیلمە بیرۆکەی جۆرج لۆکاسە و یەکەم بەشی لە دەرهێنانی ستیڤن سپێلبێرگ بووە، لە بەشی نوێیدا فۆرد لە تەمەنی 80 ساڵیدا رۆڵێکی ئەکشن و پڕ جوڵەی تێیدا هەبوو.
 
بڵاوکردنەوەی بەشی پێنجەمی "Indiana Jones" لە دوای تێپەڕبوونی 15 ساڵ بەسەر دوایین بەشیدا و چوار دەیە بەسەر یەکەم بەشیدا تێپەڕی.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە