مۆزەخانەیەکی هونەری لە چین سەرنجی گەشتیاران رادەکێشێت

رووداو دیجیتاڵ

مۆزەخانەی هونەریی پۆڵی، یەکێکە لە مۆزەخانە تایبەتەکانی پەکین لە چین، بەهۆی ئەوەی زۆربەی کارە نمایشکراوەکانی ئەوانە بوون کە لە دەرەوەی چینەوە هێنراونەتەوە نێو وڵاتەکەوە.
 
لە مۆزەخانەکەدا زۆر کاری هونەری و گەنجینەی کۆن نمایشکراون، کە پێشکەوتن و جوانیی چاخی بڕۆنزیی چین نیشاندەدەن. مۆزەخانەی هونەریی پۆڵی لە ساڵی 1998 دروستکراوە و لە ساڵی 1999 دەرگای بەڕووی خەڵکدا کراوەتەوە. 
 
مێلۆدی، بەڕێوەبەری مۆزەخانەی پۆڵییە، دەڵێ ''سێ بەرهەم کە کۆکراونەتەوە و لێرە نمایشکراون، زۆر ناودارن، یەک لەوان ئەو پەیکەرەی پشتەوەی منە کە لە پشیلە دەچێت و لە کۆشکی ئۆتاما لە میرنشینیی تیم بوو. گرووپی پۆڵی هەر سێ کاری هونەریی لە ساڵی 2000 گەڕاندووەتەوە و بەمشێوەیە ئێمە ئەو مۆزەخانەیەمان رێکخست."
 
لە مۆزەخانەکەدا دوو بەرهەمی دیکەش هەن، کە سەرنجی سەردانکەران رادەکێشن و چیرۆکەکەیان بۆ سێ هەزار ساڵ لەمەوبەر بۆ سەردەمی چینی کۆن، دەگەڕێتەوە.
  
بەڕێوەبەری مۆزەخانەی پۆڵی باسی کارێکی هونەریی دیکەی نمایشکراو دەکات و دەڵێ، "ئەم کارە بێوێنەیە لە رۆژهەڵاتی چینەوە هاتووە و مێژووەکەی بۆ 1500 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، کە لە پارێزگەی شاندۆمی ناوچەی چین چۆواوە هێنراوە، لەبەرئەوەی لەو کاتەدا باشترین پەیکەرەکانی بوزییەکان لەو ناوچەیە دروستدەکران.''