دینا: سەماکردن بێ رەوشتی نییە

04-11-2013
هیوا سەڵاح
نیشانەکردن دینا سەما
A+ A-
رووداو- ئاژانسەکان

سەماکارو ئەکتەری میسری دینا، وڵامی هەموو ئەو هێرشانەی دایەوە کە ئاراستەی کرابوون بەوەی سەمایان بە بێ رەوشتی وەسف کردووە، بەتایبەتی لەو فیلمەی بەو دوایانە بڵاوی کردەوە.

فیلمی (عش البلبل) دواین فیلمی سەماکاری میسری دینا بوو، کە بە هۆی زۆری سەماکردنی دینا لە فیلمەکەدا چەندین رەخنەی ئاراستە کرا، دینا لە بارەی فیلمەکە گوتی" ئەو چەند دیمەنە کە سەما دەکەم لە چوارچێوەی فیلمەکەدایەو بە شێوازێکی جوان خۆمان نمایش کردووەو هیچ بێ رەوشتیەکی تێدا نییە، هەر بۆیە فیلمەکە زۆرترین داهاتی هەبووە، ئەگەر ئەم بارودۆخە سیاسیەی میسر نەبووایە، داهاتەکە دوو قات دەبوو".

هەروەها دینا گوتیشی" ئەو دەنگۆیانەش رەتدەکەمەوە کە دەڵێن لەم فیلمە دەستدرێژی سێکسیم لە لایەن حاجی ئەحمەد کراوەتە سەر، چونکە حاجی لەو جۆرە کەسانە نییە."


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە