رووداو دیجیتاڵ
هونەرمەند ئەرشەد یامەولا، نوێترین بەرهەمی بەناوی "هەزارەی سێیەم" بڵاوکردەوە و ناوەڕۆکی باس لە ژیانی گەنجی کورد دەکات.
ئەم بەرهەمە لە تێکستی ئەیوب حەقبین و لە ئاوازی کاوان محەممەدی و ئەرشەد یامەولایە.
ڤیدیۆکلیپی گۆرانییەکە لە دەرهێنانی دیاکۆ ئەمینە، سەعید توڕابی وەک ئەکتەر رۆڵی تێدا گێڕاوە و بۆ یەکەمجار لە رێگەی تۆڕی میدیایی رووداو بڵاودەکرێتەوە و ژێرنووسی ئینگلیزی بۆ کراوە.
ئەرشەد یامەولا، بە رووداوی راگەیاند، ئەم بەرهەمە کارێکی مرۆڤایەتی و نوێیە و لەبارەی پرسێکی کۆمەڵایەتییە لە نێو کورد دا، تیشک دەخاتە سەر ژیانی گەنجی کورد. گوتیشی، بەرهەمەکە بە شێوازی رۆژهەڵاتی و رۆژئاوایییە.
هیوای ئەوەشی خواست، بەرهەمەکە بە دڵێ هۆگرانی میوزیک و گۆرانی بێت.
لەلایەکی دیکەوە، یامەولا، توێژینەوەیەکی زانستیی لەبارەی میوزیک و دەستەواژە کوردییەکان لە میوزیکدا بە زمانی فارسی نووسیوە، سەڵاح بەهرامی بۆ کوردی وەرگێڕاوە.
ئەرشەد یامەولا خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە، جگە لە گۆرانیگوتن، وەک وانەبێژی هونەری وانە دەڵێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ