چۆپی فەتاح جەژنانەی بۆ کەرکووک هەیە

04-07-2016
هیوا سەڵاح
نیشانەکردن چۆپی فەتاح
A+ A-

رووداو- هەولێر

کەرکووک دەبێتە ناونیشانی ڤیدیۆکلیپێکی نوێی خانمە هونەرمەندی کورد چۆپی فەتاح، كە بەشێوازی سینەمایی لە کەرکووک و گەرمیان وێنەگیراوە.


چۆپی فەتاح مێژووی شارەکە لە سەردەمی بندەستیدا لەم ڤیدۆکلیپەدا دەگێڕێتەوە، لە کلیپەکەدا وەک کچێکی گوندەکانی دەڤەری گەرمیان دەردەکەوێت کە لەبەر شاڵاوی ئەنفال، بندەستی سەردەمی بەعس مەینەتی زۆریان چەشتووە.



ڤیدیۆ کلیپەکە لە دەڤەری گەرمیان لە گوندی ساتی و شارۆچکەی قەرەهەنجیر تۆمارکراوە.  نیما جەلیلیان لەگەڵ ستافێک لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.

گۆرانی کەرکووك ئاوازی هونەرمەند بورهان موفتیزادەیە، ئیحسان فەتاح باوکی چۆپی تێکست و سیناریۆی بۆ نوسیووە، بابەك شەریفی کاری ئامادەکردن و دابەشکردنی میوزیکی بۆ کردووە. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە