پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کۆبانێ لە ئەڵمانیا بەڕێوەده‌چێت

رووداو دیجیتاڵ

پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کۆبانێ به یاد و بیرئانینی ته‌ها که‌ریمی، سینه‌ماکاری کۆچکردووی کورد، لە ئەڵمانیا بەڕێوەده‌چێت.
 
فێستیڤاڵەکە بە سه‌رۆکایه‌تی جه‌نکۆ شەریف، ده‌رهێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌گرتنی کوردی رۆژئاوای کوردستان و دانیشتووی ئه‌ورووپا، له رۆژانی 6 تا 8ـی ئەیلوولی 2024 لە بەشە جۆراوجۆرەکانی پێشبڕکێی چیرۆکی، ئەنیمەیشن و بەڵگەفیلم بەڕێوەده‌چێت. 
 
به‌رپرسانی ئه‌و رووداوه سینه‌ماییه داوایان له سینه‌ماکارانی کورد و سه‌رتاسه‌ری جیهان کردووه، به‌رهه‌مه‌کانیان بۆ فێستیڤاڵ ره‌وانه بکه‌ن.  
 
وادەی وەرگرتنی فیلمەکان لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کۆبانێ، دەستیپێکردووە و تاوەکو 1ـی تەممووزی داهاتوو بەردەوام دەبێت.