هەڵكەوت زاهیر كار بۆ ئەستێرەیەكی عەرەب دەكات

رووداو- هەولێر

ستار سەعد، براوەی وەرزی دووەمی بەرنامەی زە ڤۆیسی كەناڵی یەكی ئێم بی سی، لەگەڵ ئاوازدانەری كورد هەڵكەوت زاهیر لە هەولێر كار بۆ تۆماركردنی دوو گۆرانی دەكەن.

هەڵكەوت زاهیر بە (رووداو)ی راگەیاند "ستار سەعد دەنگێكی خۆشی هەیە، جەماوەرێكی زۆریشی لە كوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە، حەزی كرد لەگەڵ من كار بكات، بۆیە دوو ئاوازم داناوە بۆ گۆرانییەكانی كە یەكێكیان بە شێوەزاری میسرییە و ئەوەی دیكەشیان عێراقییە".

هەڵكەوت زاهیر گوتیشی "ئەو هونەرمەندە بەنیازە گۆرانی بە كوردیش بڵێت، ئێستا ئامادەكاری بۆ دەكات و دەیەوێت وەك سوپرایزێك پێشكەشی خەڵكی كوردستانی بكات".