عەزیز وەیسی دەبێتە خێرخواز

04-02-2015
رێكەوت سەلام
نیشانەکردن عەزیز وەیسی
A+ A-

رووداو- هەولێر

گۆرانیبێژ عەزیز وەیسی رایگەیاند داوای مۆڵەتی دامەزراندنی رێكخراوێكی خێرخوازی لە كۆماری ئیسلامیی ئێران كردووە.

عەزیز وەیسی لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بە (رووداو)ی راگەیاند "داوای مۆڵەتم لە كۆماری ئیسلامی كردووە بۆ دامەزراندنی رێكخراوێكی خێرخوازی". گوتیشی رێكخراوەكە ناو دەنێم رێكخراوی خێرخوازیی عەزیز وەیسی.

سەبارەت بە دوا كاری هونەریشی گوتی "خەریكی ئامادەكاریم بۆ نەورۆزی داهاتوو، بە نیازی گەشتێكم بۆ دانیمارك و سوید بەمەبەستی سازكردنی چەند ئاهەنگێك بەبۆنەی سەركەوتنەكانی پێشمەرگە لە شنگال و كۆبانی، هەوڵیش دەدەم داهاتێكی باش كۆبكەمەوە بۆ ئەو ئاوارانەی روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە