بڵند ئیبراهیم بە بەرهەمێک رێز لە خەباتی هونەریی عەزیز شارۆخی دەگرێت


رووداو دیجیتاڵ

هونەرمەند بڵند تاهیر، یەکێک لە گۆرانییە بەناوبانگەکانی هونەرمەند عەزیز شارۆخی دەڵێتەوە، لە رێگەی ئەم بەرهەمەوە دەیەوێت رێز لە خەباتی هونەریی عەزیز شارۆخی بگرێت.
 
بەرهەمەکە بەناوی "بێوەفایی"یە و لە تێکست و ئاوازی عەزیز شارۆخییە و پێشتر بە دەنگی خۆی بڵاوکراوەتەوە و دەنگدانەوەی زۆری هەبووە، بڵند ئیبراهیم بە میوزیک و دابەشکردنێکی نوێ بە دەنگی خۆی گوتوویەتییەوە و بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بەرهەمی هێناوە.
 
پێشەوا محەممەد کاری میوزیک و محەممەد زەکی میکس و ماسترینگی بۆ گۆرانییەکە کردووە.
 
دەیسەم دۆغان کاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆکلیپەکە کردووە و لە کەناڵی تایبەتیی خۆی لە یوتیوب بڵاویکردووەتەوە. دیانا عوسمان و مەریەم دەرباس رۆڵی تێدا دەگێڕن.