ئەلیسا بەنیازی دوێتێکە لەگەڵ وائیل کەفووری

03-11-2015
هیوا سەڵاح
نیشانەکردن ئەلیسا وائل کەفووری
A+ A-

رووداو- هەولێر

ئەلیسا، گۆرانیبێژی لوبنانی لەکاتی واژۆکردنی گرێبەستێك لەگەڵ کۆمپانیای رۆتانا، باسی لەوە کرد کە بەنیازە دوێتێک لەگەڵ وائیل کەفووری تۆماربکات.


ئەلیسا دەربارەی دوێتی پێشووی لەگەڵ گۆرانیبێژ فەزل شاکر گوتی" هیچ کاتێک پەشیمان نیم لەگەڵ ئەو هونەرمەندە دوێتم کردووە، وازهێنانی فەزل شاکر لە گۆرانیگوتن زیانێکی زۆری بە هونەری عەرەبی گەیاندووە".
 
ئەلیسا یەکێکە لە هاوڕێ نزیکەکانی وائیل کەفووری و زۆرجاریش دەنگۆی هەبوونی پەیوەندی سۆزداری لەنێوانیان بڵاودەبێتەوە، بەڵام هەمیشە بەدرۆی دەخەنەوە، لەبارەی دوێت ئەلیسا دەڵێت" بەنیازی دوێتێکی گۆرانین لەگەڵ وائیل کەفووری، وائیل کەفووریم زۆر خۆشدەوێت و شەیدای دەنگی ئەوەم".
 
هاوکات ئەلیسا ئەوەشی راگەیاند کە لە بەرنامەیدا نییە چیدی گۆرانییە کۆنەکان و هونەرمەندە مەزنەکان نوێ بکاتەوە، هەرچەندە نەیشاردەوە کە زۆر شەیدای دەنگی فەیرۆزە بەتایبەتی گۆرانی'سألتك حبیبی'، بەڵام ئاماژەی بەوەشدا لەوانەیە رۆژێک لەگەڵ کوڕەکەی فەیرۆز هونەرمەند زیاد رەحبانی کارێکی هونەری ئەنجامبدات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە