رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی ئەوەی فیلمێکی پاکستانی مۆڵەتی پێشاندانی لە هیندستان وەرنەگرت، پێشاندانی بۆ کاتێکی دیکە دواخرا.
فیلمەکە بەناوی "The Legend of Maula Jatt"یە و بەرهەمی 2022ـە و فیلمی پڕداهاتە لە پاکستان، داهاتی زیاتر لە 13 ملیۆن دۆلار لە سینەماکانی جیهاندا، هەردوو ئەکتەری پاکستانی فوئاد خان و ماهیرا خان رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.
بڕیاربوو فیلمەکە لە ویلایەتی پەنجاب لە باکووری هیندستان پێشانبدرێت، بەڵام کۆمپانیای بڵاوکردنەوەی فیلمەکە رایگەیاند، بڵاوکردنەوەی بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە و بەرپرسان لە دلهی پایتەختی هیندستان، مۆڵەتی پێشاندانیان نەداوە.
زیاتر لە یەک دەیەیە هیچ فیلمێکی پاکستانی لە سینەماکانی هیندستان پێشان نەدراوە. هۆکارەکەش ساردی پەیوەندیی نێوان هیندستان و پاکستانە و بە هۆیەوە کاریگەری کردووەتە سەر ئاڵوگۆڕی کولتووری و هونەری نێوانیان.
چیرۆکی فیلمەکە باس لە پاڵەوانێک دەکات کە هەوڵ بۆ تۆڵەسەندنەوە دەدات و رووبەڕووی دوژمنەکەی دەبێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ