خەڵاتی شێری زێڕین بەخشرایە تۆنی لیۆنگ

03-09-2023
پەسار فایەق
تۆنی لیۆنگ خەڵاتی شێڕی زێڕین بەدەستدەهێنێت. وێنە؛ AFP
تۆنی لیۆنگ خەڵاتی شێڕی زێڕین بەدەستدەهێنێت. وێنە؛ AFP
نیشانەکردن تۆنی لیۆنگ 80مین فێستیڤاڵی نیودەوڵەتیی فیلمی ڤێنس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی 80مین فێستیڤاڵی نیودەوڵەتیی فیلمی ڤێنس، خەڵاتی شێری زێڕین بەخشرایە تۆنی لیۆنگ، ئەکتەر و گۆرانیبێژی هۆنگ کۆنگی.

خەڵاتەکە رێزلێنانە لە تەمەنێک کاری هونەریی لیۆنگ لە بواری سینەمادا و بەر لە وەرگرتنی خەڵاتەکە، رۆژی شەممە 2ـی ئەیلوولی 2023 بەسەر فەرشی سووری فێستیڤاڵدا تێپەڕی.
 
تۆنی لیۆنگ، پێشتر لە سێ فیلمدا رۆڵی سەرەکی گێڕاوە کە براوەی خەڵاتی شێری زێڕین بوونە، ئەویش فیلمی 'A City of Sadness' لە 1989، فیلمی 'Cyclo' لە 1995 و فیلمی 'Lust, Caution' لە 2007.
 
خەڵاتەکە لەلایەن ئەنگ لی، دەرهێنەری سینەمایی بە تۆنی لیۆنگ بەخشرا کە پێشتر کاری هاوبەشیان پێکەوە هەبووە.
 
لیۆنگ، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لە ڤێنس رایگەیاند، ئەو بەردەوام شێری زێڕینی ویستووە، لە کۆتاییدا توانی بەدەستی بێنێت و نایەوێت خەڵاتەکەی لەگەڵ کەسی دیکە هاوبەشی پێبکات. ئەم قسەی ئەو ئەکتەرە ئاماژەیەکە بۆ ئەو سێ خەڵاتەی شێری زێڕین کە فیلمەکانی وەریانگرتووە، بەڵام بۆ ئەو نەبوونە وەک باشترین ئەکتەر.
 
لە 30ـی ئابی رابردوو چالاکییەکانی 80مین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤێنس بە فیلمی 'Comandante'  لە ڤێنسی ئیتاڵیا دەستیپێکرد و تاوەکو 9ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
 
رۆژی چوارشەممە 30ـی ئابی 2023 چالاکییەکانی 80مین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤێنس بە فیلمی 'Comandante' لە ڤێنسی ئیتاڵیا دەستیپێکرد و تاوەکو 9ـی ئەیلوولی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
 
ئەمساڵ 91 ساڵ بەسەر دەستپێکردنی یەکەمی خولی فیستیڤاڵەکەدا تێدەپەڕێت، جگە لە چالاکی سینەمایی، چەندین چالاکی میوزیکی، شێوەکاری، سەما و شانۆ لەخۆدەگرێت و لە رۆژانی فیستیڤاڵدا لە چوارچێوەی فیستیڤاڵەکەدا بەڕێوەدەچن.
 
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤێنس، فێستیڤاڵێکی ساڵانەی فیلمە و لە شاری ڤێنسی ئیتاڵیا بەڕێوەدەچێت، کۆنترین فێستیڤاڵی فیلمە لە جیهاندا و یەکێکە لە پێنج گەورەترین فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکانی فیلم لە سەرانسەری جیهاندا، ئەویش فێستیڤاڵی نیودەوڵەتیی فیلمی کان لە فەرەنسا، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بەرلین لە ئەڵمانیا، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی تۆرۆنتۆ لە کەنەدا و فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سەنداس لە ئەمریکا.
 
یەکەم خولی فێستیڤاڵەکە لە 1932 دەستیپێکرد و ساڵانە لە کۆتایی مانگی ئاب یاخود سەرەتای مانگی ئەیلوول لە دوورگەی لیدۆ بەڕێوەدەچێت و لە چەندین سینەمای جیا جیا فیلمەکان نمایشدەکرێن کە بەشێکیان سینەمای کۆن و مێژوویین.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە