هۆشیار کەریم گۆرانییەک دەکاتە دیاری جەژن

رووداو - هەولێر

هۆشیار کەریم گۆرانییەکی نوێ بەرهەمدێنێ و بۆ هەوادارانی و عاشقانی گۆرانی و میوزیکی کوردی دەیکاتە جەژنانە.

هونەرمەندی گەنج هۆشیار کەریم  ئێستا بە شێوازی سینگڵ گۆرانی بڵاودەکاتەوە، بۆیە نوێترین گۆرانی خۆی بە شێوەزاری کورمانجی بەناوی "دەنگێ دلێ من" بڵاوکردەوە.

هۆشیار کەریم بە رووداوی رایگەیاند: "گۆرانییەکە وەکو جەژنانە پێشکەشی عاشقانی گۆرانی و میوزیکی کوردی دەکەم".

ئاوازی گۆرانییەکە لەلایەن مەهمەت ئاتلی دانراوە، هونەرمەند نیهاد سابیر کاری دابەشكردنی میوزیکی بۆ کردووە و لێزان قادر لە ستۆدیۆی لاوژە تۆماری کردووە.