رۆبێرت تاون براوەی خەڵاتی ئۆسکار کۆچی دواییکرد

03-07-2024
پەسار فایەق
نیشانەکردن رۆبێرت تاون
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

رۆبێرت تاون، سیناریۆنووسی ئەمریکی و براوەی خەڵاتی ئۆسکار، لە تەمەن 89 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
 
هەواڵی کۆچی دوایی تاون، لەلایەن بەڕێوەبەری کارەکانییەوە بڵاوکرایەوە کە رۆژی دووشەممە 3ـی تەمموزی 2024 لە ماڵەکەیدا لە لۆس ئەنجلسی ئەمریکا کۆچی دواییکرد، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە هۆکاری مردنەکەی بکات.
 
رۆبێرت تاون، لە 23ـی تشرینی دووەمی 1934 لە ئەمریکا لەدایکبووە، جگە لەوەی وەک سیناریۆنووس ناسراو بووە، وەک دەرهێنەریش لە سینەمادا کاری کردووە، لە ماوەیەکی کەمدا بووەتە بەشێک لە شەپۆلی نوێی هۆلیوود لە پیشەسازی فیلمدا. 
 
لە 1974 سیناریۆی بۆ فیلمی "Chinatown" لە دەرهێنانی رۆمەن پۆلانسکی نووسیوە، بەهۆیەوە خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین سیناریۆی رەسەنی بردووەتەوە و بە یەکێک لە گرنگترین سیناریۆکان لە مێژووی سینەمای جیهاندا دەناسرێت.  
 
تاون، سیناریۆی بۆ بەشێک لە فیلمەکانی تۆم کروز نووسیوە، لەوانەش فیلمی "Days of Thunder" لە 1990، "The Firm" لە 1993 و دوو بەشی زنجیرە فیلمی "Mission: Impossible" لە 1996 و 2000.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە