رووداو دیجیتاڵ
بەشی نوێی 'Indiana Jones' بەناوی 'Indiana Jones and the Dial of Destiny' لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور پێشاندرا و داهاتی یەکەم هەفتەی 60 ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە و بودجەی بەرهەمهێنانی 250 ملیۆن دۆلارە.
هەرچەند بەم داهاتە، ئەم بەرهەمە سینەماییە لە ریزبەندی یەکەمی لیستی فیلمە پڕداهاتەکانی ئەمریکای باکووردا هات، بەڵام داهاتەکەی لە ئاست پێشبینی بەرهەمهێنەرانی نەبووە و پێشبینی کرابوو داهاتی زیاتر لە یەکەم هەفتەی پێشاندانی بەدەستبێنێت.
یەکەم پێشاندانی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە ئایاری 2023 بوو؛ لە چوارچێوەی چالاکییەکانی 76مین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کان و فۆرد لە پێشاندانی فیلمەکە ئامادەبوو.
فۆرد، بۆ دوایین جار لە زنجیرە فیلمی 'Indiana Jones' رۆڵی دەگێڕێت و ماڵئاوایی لەو بەرهەمە دەکات کە یەکێک لە شانازییەکانی سینەمای هۆلیوود و جیهانە.
ئەو زنجیرە فیلمە بیرۆکەی جۆرج لۆکاسە و یەکەم بەشی لە دەرهێنانی ستیڤن سپێلبێرگ بووە، لە بەشی نوێیدا فۆرد لە تەمەنی 80 ساڵیدا رۆڵێکی ئەکشن و پڕ جوڵەی هەیە.
بڵاوکردنەوەی بەشی پێنجەمی 'Indiana Jones' لە دوای تێپەڕبوونی 15 ساڵ بەسەر دوایین بەشیدا و چوار دەیە بەسەر یەکەم بەشیدا تێدەپڕێت کە لە 1981 بڵاوکرایەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ