تارا رەسوڵ و هەڵکەوت زاهیر دوای 8 ساڵ پێکەوە کاردەکەن

03-07-2017
دەرباز یونس
نیشانەکردن هونەری میوزیک
A+ A-
رووداو – هەولێر

لە دوای 8 لە کارکردنی پێکەوەیی، هەریەکە لە هەڵکەوت زاهیری ئاوازدانەر و تارا رەسوڵ-ی هونەرمەند، بەیەکەوە کار دەکەنەوەو چەند گۆرانییەکی سینگڵ تۆمار دەکەن.

یەکەم گۆرانی ئەم دوو هونەرمەندە، کە لە ماوەیەکی نزیکدا بڵاویدەکەنەوە گۆرانییەکە بەناوی "من بۆ تۆم"، کە تێکستی گۆرانییەکە سامی ئەرگۆشی نووسیویەتی، ئاوازەکەشی هەڵکەوت زاهیر ئامادەیکردووە.

هەڵکەوت زاهیر، لە بارەی ئەم بەرهەمە بە رووداو-ی راگەیاند، "لە داهاتوودا بەرهەمی دیکەش بەیەکەوە بڵاودەکەینەوە"، تارا رەسوڵ 8 ساڵ بەر لە ئیستا ئەلبومێکی گۆرانی بەناوی "دووهەفتەیە" بڵاوکردەوە، کە سەرجەم ئاوازەکانی لە لایەن هەڵکەوت زاهیر ئامادەکرابوون.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە