لە سلێمانی شانۆگەریی 'تۆ مەچۆ بۆ شەڕ' نمایشکرا

03-06-2023
هۆرڤان رەفعەت
دیمەنێک لە نمایشی  'تۆ مەچۆ بۆ شەڕ'
دیمەنێک لە نمایشی 'تۆ مەچۆ بۆ شەڕ'
نیشانەکردن 'تۆ مەچۆ بۆ شەڕ'
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەوانەی لێرەن بلیتی شانۆگەری تۆ مەچۆ بۆ شەڕییان پێیە، هاتوون لە یەکەم رۆژی نمایشکردن بینەری ئەم شانۆگەرییە نوێیە بن.
 
تەواوی دەقی شانۆگەرییەکە لە هۆنراوەکانی ماردین ئیبراهیم شاعیری ناسراوی کوردن وەرگیراون.
 
باسی شانۆگەرییەکە، بەبێ دیارکردنی شوێن و کاتێکی دیاریکراو، باس لە خۆپاراستن لە شەڕ و خراپی و ماڵوێرانییەکانی جەنگ دەکات. دوای کاژێرێک و 30 خولەک لە نمایشی ئەم شانۆگەرییە بینەرەکان چەپڵەرێزانی شانۆکارەکانی 'تۆ مەچۆ بۆ شەڕ'یان کرد.
 
ئیدریس عەلی  شاعیر لەبارەی شانۆگەرییەکەوە گوتی: کاک هۆرێن ئیشێکی ژیرانەی کردووە کە شیعرەکانی شاعیرێکی کوردی هەڵبژاردوە و کردوویەتی بە
دەقی شانۆیی، تێکستی شیعرەکە لێوانلێوە لە غەمگینی و نیگەرانی سەردەمیانە و مۆدێرن، هەروەها توانیبوی بەشێوەیەکی زۆر باش شیعرەکان لە
شانۆییەکەدا بەکاربێنێت.
 
رۆژ ئازاد  شانۆکار و میوزیسیانە، لەبارەی شانۆگەرییەکەوە گوتی: "ئەم کارەی بینیم پێوەی دیاربوو کە بەتەواوەتی بایی ئەوە کاری تێدا کراوە کە وەکو سیناریۆیەکی شانۆیی دەربکەوێت، هەروەها دەتوانم بڵێم کارەکە قورسە بۆ تێگەشتن و خۆم گوتم دەبێت چەند جارێکی دیکە بێمەوە تا هەمووی تێبگەم".
 
ئامادەسازی و راهێنانی ئەم شانۆگەرییە، پێنج مانگی خایاندووە، ئەکتەرەکان گوتیان لەبەرکردن و ئامادەکردنی ئەو هەموو دەقە وەکو خۆی و بێدەستکاریکردن زۆر
سەخت بووە.
 
رووبار ئەحمەد، ئەکتەری شانۆگەرییەکە لەبارەی رۆڵبینینەوە گوتی: "ئەوەی بۆ ئێمە زۆر قورس بوو، دەبوو لە ریتمی شیعر بێینە دەرەوە، لەکاتێکدا دەقەکان هیچی
قسەی ئاسایی نین".
 
زنار نزار، ئەکتەرێکی دیکەی شانۆگەرییەکەیە گوتی: "گفتوگۆکان و دەقەکە ژیانی رۆژانەی کەسێک، یان خێزانێک یان نەتەوەیەکە، چ کوردی بێت یان لە دەرەوە بێت، بەڵام ئەمە شیعر بوو.
 
هۆرێن غەریب، دەرهێنەرەی شانۆییەکەیە، گوتی: "ئەم دەقانە زۆر شت دەڵێن، هەروەکو دەقی شیعری زۆر چڕن، بەڵام نهێنیی و دەوڵەمەندییەکی زۆر هەیە لە
ژێر دەقە شیعرەکاندا، من هەوڵم داوە ئەو نهێنیانە بدۆزمەوە".
 
'تۆ مەچۆ بۆ شەڕ' لە رۆژانی دوای 2ـی حوزەیران لە سلێمانی بۆ ماوەیەک بەردەوام دەبێت و چاوەڕوان دەکرێت لە شارەکانی دیکەی باشووری کوردستان نمایشبکرێت.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەیت وێنسلێت، ئەکتەری بەریتانی

ئایکۆنی زێڕین دەبەخشرێتە کەیت وێنسلێت

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی زیوریخ، خەڵاتی ئایکۆنی زێڕین دەبەخشرێتە کەیت وێنسلێت، ئەکتەری بەریتانی، وەک رێزێک لە کار و بەرهەمەکانی لە بواری سینەمادا.