دارا لالۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بەرەو سینەما

رووداو دیجیتاڵ

دارا لالۆ ئەکتەرێکی گەنجی بزۆزە لە ئەوروپا، خەڵکی شاری کۆبانێی رۆژئاوای کوردستانە، رۆژانی رابردوو چووە 76مین فێستیڤاڵی نێودوڵەتیی فیلمی کان. 
 
دارا لالۆ میوانی بەرنامەی 'دیاسپۆرا' بوو و رایگەیاند، بۆیەکەمجار بەشداری لە فێستیڤاڵی نیودەوڵەتیی فیلمی کاندا کرد، کاتێک چووەتە فێستیڤاڵەکە شۆک بووە، هەوڵیداوە سێڵفی لەگەڵ ئەستێرەکانی سینەمای جیهان بگرێت، بەڵام بۆی نەڕەخساوە و گوتی"لە فێستیڤاڵی کان تەنیا توانیم سێڵفی لەگەڵ دوو کەسایەتیی ئەڵمانیدا بگرم".
 
دارا لالۆ گوتیشی: "من خەڵکی کۆبانێم و لەوێ لەدایکبووم، بەڵام لە عەفرین شانۆم خوێندووە و حەوت ساڵ پێش ئێستا هاتمە ئەڵمانیا و ئێستا لە زانکۆی میونشن وەرزش دەخوێنم، دەمەوێ لە داهاتوویەکی نزیکدا لە سینەمای ئەڵمانیا بخوێنم و ببمە ئەکتەرێکی دیار".
 
دارا لالۆ، وەک ئەکتەر بەشداریی لە فیلمێکی سینەماییدا کردووە و ئێستا وەک کەسێکی دیار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەردەکەوێت و هەواداری هەیە.