نانسی عەجرەم منداڵێک لەخۆدەگرێت

03-06-2015
دەرباز یونس
نیشانەکردن نانسی عەجرەم
A+ A-
رووداو – ئاژانسەکان

ئەستێرەی لوبنانی نانسی عەجرەم، نەیتوانی هەست و سۆزی بەرامبەر بە "ئارزۆ" کۆنترۆل بکات و لە بەرامبەر هەوادارانیدا لە ئاهەنگی تایبەتی کۆمپانیای هەواوی رایگەیاند، کە ئەو منداڵە لە رووی هونەرییەوە لەخۆدەگرێت.

نانسی عەجرەم، وەک دەموچاوی رێکلامی کۆمپانیای هەواوی گرێبەستێکی واژۆکردووە، هەر بۆ ئەم مەبەستەش لە ئاهەنگی تایبەتی ئەو کۆمپانیایە لە شاری دوبەی ئیمارات بە مەبەستی براوەی خەڵاتەکانی پێشبڕکێی تایبەت بە مۆبایلە نوێکەی ئەم کۆمپانیایە ئامادەبوو، لە ئاهەنگەکەش کچێکی بەهرەمەند بەناوی ئارزۆ، چەند گۆرانییەکی پێشکەشکرد.

ئارزۆ یەکێک لەو منداڵانە بوو کە بۆ بردنەوەی مۆبایلێکی هەواوی پێشبڕکێی دەکرد و خەڵکی ئازەربایجانە، زمانی عەرەبیش نازانێت، بەڵام گۆرانییەکی نانسی عەجرەم-ی لە ئاهەنگەکە پێشکەشکرد، نانسیش وەک دڵخۆشی و پشتگیری بۆ دەنگی ئەو بەهرەمەندە، دەستی بە سەما و گۆرانیگوتن کرد لەگەڵی.

نانسی زۆر بەپەلە لەسەر شانۆ بڕیاریدا و گوتی " من تۆ لەخۆدەگرم، لە رووی هونەریشەوە لەخۆت دەگرم و بەم نزیکانە گۆرانییەکی دوێت بەیەکەوە تۆماردەکەین".





کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە