سلێمانی.. شانۆگەری "خۆشەویستی هەنگاوێک لێمەوە دوورە" نمایشکرا

رووداو – سلێمانی

لە شاری سلێمانی، شانۆگەری خۆشەویستی هەنگاوێک لێمەوە دوورە، لە دەرهێنانی زاهیر عەبە رەش نمایشکرا.


شانۆگەرییەکە لە هۆڵی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی کورد لە شاری سلێمانی نمایشکرا، بینەرانی شانۆگەرییەکەش پێیانوابوو کە کارەکە هەنگاوێکی گرنگە، چونکە پەیامی لە مێژینەی ژنانی کورد لە نمایشەکەدا بە روونی هەستی پێدەکرا.