خەڵاتەكانی ئۆسكار بەمشێوەیە دابەشكران

رووداو – ئاژانسەكان

خەڵاتی ئۆسكار بۆ باشترین فیلمی ساڵی 2013 درا بە فیلمی " Years a Slave 1212 ساڵ بەندایەتی "، هەروەها بۆ باشترین ئەكتەری ژن درا بە كاین بلینچێت بەهۆی رۆڵگێڕانی لە فیلمی " Blue Jasmine" یاسەمەینی شین، باشترین ئەكتەری پیاویش ماسیۆ ماكۆنۆهی بوو، كە بەهۆی رۆڵگێڕانی لە فیلمی " Dallas Buyers Club " تیمی كڕیارانی داڵاس خەڵاتەكەی وەرگرت.

12 ساڵ بەندایەتی تەنیا خەڵاتی باشتری فیلمی بەدەست نەهێنا، بەڵكو چەند خەڵاتێكی دیكەشی وەرگرت و تاكە ركابەریشی فیلمی " Gravity " هێزی كێشكردن بوو، كە ئەویش بەهەمانشێوە چەند خەڵاتێكی بەدەستهێنا.

وەرگرتنی خەڵاتی ئۆسكار دەبێتە دانپێدانانێك بۆ ئەو هونەرمەندە و دەریدەخات، كە ئەو باشترین كاری لە بواری نواندن یان بوارەكانی دیكەی فیلمسازیدا كردووە، هەر لەبەرئەوەش زۆربەی ئەو كەسانەی پاڵێوراوبوون بۆ وەرگرتنی خەڵاتەكە شپرزەییان پێوەدیاربوو و ئەو هونەرمەندانەش، كە خەڵاتەكانیان پێشكەشدەكرد وەكو ئەنجێلینا جولی، پێنەلوپی كروز، رۆبێرت دینێرۆ و هونەرمەندە گەورەكانی دیكە لە هەوڵی ئەوەدابوون كەمێك كەشەكەیان بۆ ئارامبكەنەوە.

لیستی براوەكانی خەڵاتی ئۆسكار بۆ ساڵی 2014 بەمشێوەیە بوو :

باشترین وێنە : 12 Years a Slave " 12ساڵ بەندایەتی"

باشترین ئەكتەری پیاو لە رۆڵی سەرەكی: ماسیۆ ماكۆنهی لە فیلمی Dallas Buyers Club یانەی كڕیارانی داڵاس.

باشترین ئاكتەری پیاو یاریدەدەر: جارید لێتۆ ، لە فیلمی Dallas Buyers Club یانەی كڕیارانی داڵاس.

باشترین ئەكتەری ژن لە رۆڵی سەرەكی : كەیت بلنچێت لە فیلمی Blue Jasmine یاسەمینی شین

باشترین ئەكتەری یاریدەدەری ژن : لوپیتا نیۆنگۆ لە فیلمی Years a Slave 12 ساڵ بەندایەتی

دەرهێنەر : ئەلفۆنسۆ كارۆن بۆ فیلمی Gravity هێزی كێشكردن.

ئێدیتەر سكریپتی فیلم : جۆن ریدلی ، Years a Slave 12  ساڵ بەندایەتی.

نووسەری سكریپتی فیلم : سپایك جۆنز، لە فیلمیHer .

فیلمی ئەنیمەیشن : frozen فرۆزن

فیلمی دۆكیومێنتی " فیچەر" : 20 Feet From Stardom

گۆرانی نێو فیلم : گۆرانی let it go لەبیری بكە لە فیلمی ئەنیمەیشنی frozen فرۆزن

مۆسیقای فیلم : Gravity هێزی كێشكردن

ئیفێكت : Gravity هێزی كێشكردن

سینەماتۆگرافی " سینەما" : Gravity هێزی كێشكردن

دیزاینی جلوبەرگ : The Great Gatsby گاسبی گەورە

ماكیاژ و ستایلی قژ : Dallas Buyers Club یانەی كڕیارانی داڵاس

ئیدیتی فیلم : Frozen هێزی كێشكردن

دۆكیومێنتاری كورت : The Lady in Number 6: Music Saved My Life خاتوونی نێو ژووری ژمارە 6 : میوزیك ژیانی رزگاركردم"

فیلمی بیانی : فیلمی ئیتاڵی The Great Beauty جوانیە گەورەكە

كورتە فیلم : Helium هیلیۆم

كورتە ئەنیمەیشن : Mr. Hublot مستەر هەبڵۆت

دیزاینی بەرهەمهێنان : The Great Gatsby گاتسبای گەورە

ئیدیتی دەنگ : Gravity هێزی كێشكردن

میكسی دەنگ : Gravityهێزی كێشكردن