رووداو دیجیتاڵ
ئەدێل، گۆرانیبێژی بەریتانی، کۆشکەکەی سیلڤستەر ستالۆن، ئەکتەری ئەمریکی لە بێڤرلی هێلز لە لۆس ئەنجلس، بە بڕی 58 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی کڕیەوە.
نرخی داواکرا بۆ فرۆشتنی کۆشکەکە 110 ملیۆن دۆلار بوو، بەهۆی نەبوونی کڕیار نرخی بۆ 85 ملیۆن دۆلار کەمکرایەوە، دواتریش بۆ 80 ملیۆن دۆلار، دواجاریش بۆ 58 ملیۆن دۆلار، بەم نرخەش ئەدێل کڕیاریبوو.
رووبەری کۆشکەکە 18 هەزار و 587 پێ چوارگۆشەیە و لەلایەن ریچارد لاندری دیزاینکراوە و لە ناوچەیەکدایە لە بێڤرلی هێلز کە چاودێرییەکی چڕی بۆ دەکرێت و هەشت ژووری خەوتن و 12 گەرماو لەخۆدەگرێت.
ستالۆن تەمەن 75 ساڵ، کۆشکەکەی لە نەوەدەکانی سەدەی رابردوو کڕیوە و بەم دواییە ماڵی لە بێڤرلی هێلز بۆ فلۆریدا گواستەوە.
ئەدێل، لە کۆتایی 2021ـدا، نوێترین ئەلبوومی گۆرانیی بەناوی '30' بڵاوکردەوە و دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو و توانی چەندین ریکۆردی نوێ تۆمار بکات.
دوایین کاری هونەریی سلڤستەر ستالۆن، گێڕانی رۆڵی کارەکتەری سەرکردەیەکی مافیاکانە لە زنجیرەی تەلەڤزیۆنیی 'Kansas City'، بەمەش دەبێتە یەکەم هەنگاوی ئەو ئەکتەرە لە کارکردن لە بواری زنجیرەی تەلەڤزیۆنیدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ