نمایشی جلوبەرگی کوردی لە لەندەن


رووداو - لەندەن

له‌ شاری له‌نده‌نی پایتەختی بەریتانیا ئه‌مساڵ رێكخراوی گوڵان بۆ په‌ره‌پێدانی كولتوور و هونه‌ری كوردی بانگهێشتی فێستیڤاڵی نوور کرا، کە گه‌وره‌ترین فێستیڤاڵی نمایشی جلوبه‌رگه‌ له‌ له‌نده‌ن. هاوشان له‌گه‌ڵ نمایشكاران له‌ فێستیڤاڵه‌كه‌دا گرووپێكی هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردیش به‌شداربوون، كه‌ هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردییان بۆ ئاماده‌بووان نمایشکرد.


دڵه‌ موراد به‌رپرسی رێكخراوی گوڵان كه‌ خۆی دیزاینه‌ری جله‌كانیشه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات ئێستا له‌سه‌ر ئاستی جیهان و لای خه‌ڵكی ئه‌ورووپی خواست له‌سه‌ر جلی كوردی زۆر زیادیكردووه‌ و له‌چه‌ندین لاوه‌ داوای جلی كوردی لێده‌كرێت.

كچه‌ نمایشكارێكی جلوبه‌رگی كوردی ئومێده‌واره‌ كه‌ خه‌ڵك جلوبه‌رگه‌كانیان بكڕێت، چونكه‌ وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، جله‌كانیان زۆر جوانن.

نمایشكاره‌كان زۆرینه‌یان ئینگلیز بوون، یه‌كێكیان بۆ رووداو باس له‌ نمایشه‌كه‌ ده‌كات و ده‌ڵێت، هه‌وڵ ده‌ده‌م سه‌رنجی خه‌ڵك رابكێشم بۆ ئه‌وه‌ی بیكڕن.

گرووپی بێریان بۆ هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردی ئه‌و گرووپه‌ بوو كه‌ نمایشێكی هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردییان پێشكه‌شكرد، وه‌ك به‌رپرسی گرووپه‌كه‌ ئاماژه‌ی پێدا ئه‌وان ده‌یانه‌وێت گرنگی به‌ كولتوور و هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردی بده‌ن.

نمایشی جلوبه‌رگ بووه‌ته‌ بازرگانییه‌كی گه‌وره‌ له‌ جیهان و داهاتێكی زۆری تێدا به‌ده‌ست دێت، له‌ كۆتاییشدا چه‌ند میوزیكژه‌نێك به‌ میوزیك و گۆرانی گوتن، ئاماده‌بووانی ڤیستیڤاڵی نووڕیان دڵخۆشكرد.