بەوێنە.. ماڵەکەی تۆم کروز لە هۆلیوود بۆ فرۆشتن

رووداو - ئاژانسەکان

ئەکتەر و ئەستێرەی ئەمەریکی تۆم کروز، بەنیازە ماڵەکەی خۆی لە هۆلیوود بفرۆشێت و کۆمپانیایەکی فرۆشتنی کۆشک و خانووی ئەم ناوچەیە، نرخەکەی بە 13 ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی دەخەمڵێنێت.


ماڵەکەی کروز دەکەوێتە یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین ناوچەکانی هۆلیوود-ی ئەمەریکا، سەرچاوەکانی هەواڵیش دەڵێن، ئەم کۆشکە گەورەیە بەهۆی شوێنە سەرنجڕاکێشەکەی و بەو هۆیەش کە هی ئەستێرەیەکی جیهانییە، زۆرترین کڕیاری هەیە.

خانووەکە رووبەرێکی زۆر سەوزایی هەیەو 3 ژووری نووستنی گەورەی تێدایە، لەگەڵ 3 گەرماو و مەلەوانگەیەکی گەورە، لەگەڵ کۆگایەکی ماددە کحولییەکان، ئەمە جگە لە خانوویەکی دیکەی بچووک-ی تایبەت بە میوان وەک پاشکۆی کۆشکەکە.

تۆم کروز ئەم خانووەی لە ساڵی 2007 بەبڕی 3 ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری ئەمەریکی کڕیوەو چەند ساڵیک بەهاوبەشی لەگەڵ هاوژینە کۆنەکەی، کاتی هۆڵمز لە نێویدا ژیاون.