تابلۆیەکی پیکاسۆ تەنها لە ئاسمانەوە دەبیندرێت

رووداو- سی ئێن ئێن

تابلۆیەکی پابلۆ پیکاسۆ، شێوەکاری ئیسپانی دووبارە کێشرایەوە، بەڵام ئەمجارەیان بەشێوازێکی جیاواز، لەبەرئەوەی لە ئاسمانەوە نەبێت ناتوانی ئەم تابلۆیە ببینی و لە هەمەنکاتدا پێویستیت بە فۆڕکە دەبێت.

تابلۆی بەنێوبانگی "درەختی زەیتوون" ی پیکاسۆ، لەلایەن ستان هێرد، شێوەکاری تەمەن 65 ساڵ، لەسەر پارچە زەوییەکدا لە ویلایەتی مینیاپۆلس کێشرایەوە. ئەو شێوەکارە بۆ ماوەی پێنج مانگ سەرقاڵی ئەم تابلۆ قەبارە گەورەیە بووە و لەڕێگەی خۆڵ و بەرد و گیا بەرهەمی هێناوە.

ئەو کەسانەی لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سانت پۆل لە ئەمریکا گەشت دەکەن، دەتوانن لەنێو فڕۆکەکەدا تابلۆکە لە ئاسمانەوە ببینن.