چوار مۆبایلی تایبەت بە سێڵفی دەخرێنە بازاڕەوە

03-09-2015
كارزان حەمید
A+ A-
رووداو -   AIT NEWS

كۆمپانیای ئەیسەر بەنیازە لە پێشانگای IFA 2015 كە لە بەرلین بەڕێوەدەچێت، چوار مۆبایلی هۆشمەندی نوێ كە سەرجەمیان بە سیستەمی ئەندرۆید كاردەكەن، بخاتە بازاڕەكانەوە.

ئەیسەر كە یەكێكە لە كۆمپانیا تەكنەلۆژییەكانی چین ‌و تایبەتمەندە بە دروستكردنی كۆمپیوتەر، هەر چوار بەرهەمەكەی كە بەنیازە بڵاویان بكاتەوە بە ناوەكانی (لیكوید زێد 630 ، لیكوید زێد 530 ، لیكوید زێد 6305 و لیكوید زێد 5303) سەربەجەمیان بە شاشەیەكی گەورەی 5.5 ئینجی دەبن.

جیاوازی لەنێوان ئەو چوار بەرهەمەی ئەیسەر تەنها لەڕووی یەدەگی ناوخۆیی ‌و پرۆسێسی سیستەمەكانیەتی، هەر هەمووشیان بە سیستەمی ئەندرۆید 5.1 كاردەكەن.

ئەو كۆمپانیا چینییە ئەوەشی دووپاتكردووەتەوە " مۆبایلە هۆشمەندەكانی ئەیسەر بۆ ئەوە تەرخانكراون، سێڵفییەكی جوان  بە كواڵیتی بەرز بگرن".

لەبارەی نرخی ئەو مۆبایلانەش رایگەیاندووە " لەدوای پێشانگاكەی بەرلین مۆبایلەكان بەسەر هەموو بازاڕەكانی جیهان بڵاودەكەینەوە و نرخی هەر یەكەیەكیش لەنێوان 149 یۆرۆ بۆ 199 یۆرۆ دەبێت".








کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە