هەژار زەهاوی لە رۆژی نیشتمانی کەنەدا بەرهەمێک پێشکێش بەو وڵاتە دەکات

02-07-2022
هونەرمەند هەژار زەهاوی
هونەرمەند هەژار زەهاوی
نیشانەکردن هەژار زەهاوی ماڵی میوزیکی زەهاوی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هەژار زەهاوی، هونەرمەندی دەفژەن، دوو رۆژ دوای سازکردنی کۆنسێرتێکی هاوبەش لە قەڵای هەولێر، بەرهەمێکی نوێی میوزیکی بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بەبۆنەی رۆژی نیشتمانی کەنەدا بڵاوکردەوە.
 
دوێنی هەینی 1-7-2022، رۆژی نیشتمانی کەنەدا بوو و بەم بۆنەیە زەهاوی بەرهەمێک پێشکێش بەو وڵاتە دەکات کە بە سپۆنسەری میدیایی رووداو بەرهەمهاتووە و بۆ یەکەمجار لەرێگەی رووداو بڵاودەکرێتەوە.
 
زەهاوی لەم بەرهەمەدا بە دەف لێدان و میوزیکێکی کوردی و دیمەنی جوان و سەرنجڕاکێشی تاڤگەکانی نیاگارا لە کەنەدا، یادی ئەو رۆژەی کردووەتەوە و ئەم بەرهەمەی پێشکێش بە گەلی کەنەدا کردووە.
 
لە 30 ئەم مانگە، هەژار زەهاوی لەرێگەی ماڵی میوزیکی زەهاوی لە هەولێر، کۆنسێرتێکی ریتمی بە بەشداری گرووپی سەرمەست بە سەرپەرشتی عەسەل مەلیکزادە، ژەنیاری دەفی ئێران و گرووپێکی باشووری کوردستان بە سەرپەرشت خۆی، لەسەر قەڵای هەولێر سازکرد و رووداو سپۆنسەری میدیایی کۆنسێرتەکە بوو، تێیدا چەند بەرهەمێک پێشکێشكرا.
 
هەژار زەهاوی و عەسەل مەلیکزاد، لە 2018 بەرهەمێکی دویتیان بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاوکردووەتەوە کە لە ئیتاڵیا و کۆپییەکی دیکەی لە تورکیا وێنەگیراوە و یەکەم بەرهەمی دوێتی دەفە لە نێوان هونەرمەندی ژن و پیاودا و کاری هاوبەشی ئەمجارەیان لە کۆنسێرتی ماڵی میوزیکی زەهاوییە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرنامەی لەگەڵ رەنج.

لەگەڵ رەنج؛ سۆمەرییەکان یان ئارییەکان کورد بوون؟

هەرچەندە دووربوون لەیەكتری، ئەو لە ستودیۆی هەولێر، ئەمیش لە ‏ئەشكەوتێكی نزیك سلێمانی لە(هەزارمێرد)، بەڵام لەسەر (مێژووی كورد ‌و ‏نەژاردەكەی) گفتوگۆیەكی گەرم لەنێوانیاندا دروست بوو، سۆران حەمەڕەش، ‏كە لە نێو ئەشكەوتەكەدا لەگەڵ ستافی بەرمامەكە ئامادەبوو بە هەموو ‏بڕوایەكیەوە، جەختی لەوە دەكردەوە، سۆمەرییەكان كورد بوون، تەنانەت ‏گەیشتە ئەوەی كە بڵێ‌ "كورد سۆمەری نییە، بەڵكو سۆمەرییەكان كورد ‏بوون، ئێمە بە هەموو شتێك سۆمەرین". ئەم بۆچوونەی نەك د. زرار كە ‏میوانی ئەم بەرنامەیە بوو، بەڵكو بەشێكی زۆری مێژوونووسانی كوردی ‏نیگەران كردووە.