لە خانەقین هانیشتمانییەک زیاتر لە 11 هەزار کاسێتی ڤیدیۆیی کۆدەکاتەوە

02-06-2024
هونەر حەمید
حوسێن عەباس لە ژوورێکدا 11 هەزار و 155 کاسێت دەپارێزێت
حوسێن عەباس لە ژوورێکدا 11 هەزار و 155 کاسێت دەپارێزێت
نیشانەکردن کاسێتی ڤیدیۆیی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

حوسێن عەباس لە خانەقینی باشووری کوردستان، تەمەنی 40 ساڵە و ژوورێکی پڕ لە کاسێتی ڤیدیۆیی هەیە. کۆنترین کاسێتی ڤیدیۆیی کە لەلای خۆی پاراستوویەتی بۆ ساڵی 1922 دەگەڕێتەوە. 
 
ئەو هاونیشتمانییە ماوەی 10 ساڵە هۆگری کۆکردنەوەی کاسێتی ڤیدیۆیی و کاسێتی گۆرانییە، زیاتر لە 11 هەزار کاسێتی ڤیدیۆیی لە ژوورێکی ماڵەکەیدا کۆکردووەتەوە. 
 
‎تەمەنی بەشێک لە کاسێتەکان یەک سەدەی تێپەڕاندووە، جۆرەها بەرهەمی جیاوازی تێدایە، لەوانە فیلمی کارتۆنی، زنجیرەی تەلەڤزیۆنی، فیلم سینەمایی، وەرزش، گۆرانی و شانۆ.
 
‎حوسێن عەباس بە رووداوی راگەیاند: "چەندین ساڵە ئالوودەی کڕین و کۆکردنەوەی ئەم کاسێتانە بوومە، ئێستاش ژوورێکی ماڵەکەم بۆ ئەم مەبەستە تەرخانکردووە، هەموو هۆکارەکانی گەرمکردن و ساردکردنم بۆ ژوورەکە داناوە، بۆ پاراستنی ئەم گەنجینەیەم".
 
‎لەگەڵ پڕبوونی ژوورەکە، لە ئێستاوە ژوورێکی دیکە لە ماڵەکەی ئامادەکراوە بۆ کاسێتەکانی دیکە، کە لە ئایندەدا دەگاتە دەستی، ئەم ماڵە دەبێتە سەرچاوەیەک بۆ ئەو کەسانەی بەدوای بەرهەمەکانی ناو ئەو کاسێتانە دەگەڕێن، چونکە لە شوێنی دیکەدا دەستناکەون.
 
حوسێن عەباس، پێشتریش حەوت هەزار کاسێتی دەنگی کۆکردبووەوە، بەڵام دواتر هەموویانی فرۆشتووە و کاسێتی ڤیدیۆیی کڕیوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە