'Hell's Kitchen' و 'Stereophonic' بەربژێری 13 خەڵاتی تۆنین

02-05-2024
پەسار فایەق
دیمەنێک لە شانۆگەریی "Hell's Kitchen"
دیمەنێک لە شانۆگەریی "Hell's Kitchen"
نیشانەکردن خەڵاتی تۆنی شانۆ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەربژێرکراون بۆ خەڵاتی تۆنی لە بواری شانۆدا ئاشکرا کران و شانۆگەریی "Hell's Kitchen" و "Stereophonic" بەربژێری زۆرترین خەڵاتن، هەریەکەیان لە 13 بەشدا بەربژێرکراون.
 
28 بەرهەمی شانۆیی بۆ خەڵاتەکانی ئەمساڵی تۆنی بەربژێرکراون، لەوانەش شانۆگەریی میوزیکئامێزی "The Outsiders" بەربژێری 12 خەڵاتە. هەروەها شانۆگەریی "Cabaret" بەربژێری نۆ خەڵاتە. 
 
لە نێو لیستەکەدا رکابەرێکی دیکەی بەهێز هەیە، ئەویش شانۆگەریی "Appropriate"یە و بەربژێری نۆ خەڵاتە.
 
رەیچڵ ماک ئادەمز، لە رێگەی شانۆگەریی "Mary Jane" بەربژێری خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژنە، جێرمی سترۆنگ لە رێگەی شانۆگەریی "Succession" بەربژێری خەڵاتی باشترین پیاوە.
 
ئەمساڵ رکابەری سەخت بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین شانۆگەریی میوزیکئامێز لە نێوان "Hell's Kitchen" و"The Outsiders"ـە دەبێت، ئەو دوو بەرهەمە زۆرترین میوزیک و سەماکردن و کەمترین گفتوگۆ لەخۆدەگرن.
 
لە بەشی باشترین دەرهێنەری شانۆییدا، حەوت دەرهێنەری ژن بەربژێری خەڵاتەکەن، بەمەش ریکۆردێکی نوێ لە مێژووی تۆنیدا تۆمار دەکرێت و ریکۆردی پێشوو لە 2022 بوو، کاتێک چوار ژن لە بەشی دەرهێناندا بەربژێری خەڵاتەکە بوون. بە گشتی لە مێژووی خەڵاتەکانی تۆنیدا، تەنیا 10 ژن خەڵاتی باشترین دەرهێنەری شانۆییان بردووەتەوە.
 
خەڵاتەکانی تۆنی لە 16ـی حوزەیرانی 2024 لە ئەمریکا دابەش دەکرێن، لە رێوڕەسمێکدا چەندین نمایشی هونەری و شانۆیی پێشکێش دەکرێن و سێ کاژێر بەردەوام دەبێت.
 
ناوی خەڵاتی تۆنی بۆ ئەنتۆنیەت پێری، ئەکتەر، دەرهێنەر، بەرهەمهێنەر شانۆی ئەمریکی دەگەڕێتەوە. خەڵاتەکە یەکەمجار بە فەرمی لە 1947 دابەشکرا و بە گرنگترین خەڵاتی شانۆیی لە جیهاندا دەناسرێت.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە